هه‌ڵه‌بجه.. چله‌ی ماته‌مینی شه‌هیدی فه‌رمانده مامۆرهشه به‌رێوه‌چوو
kurdistani 10:45 PM - 2014-09-30چله‌ی ماته‌مینی شه‌هید مامۆڕهشه
ئه‌مڕۆ 30-9-2014، به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له هه‌ڤاڵان حه‌مه‌ی حه‌مه‌سعید و مه‌حمود سه‌نگاوی و حامید حاجی غالی و عدنانی حه‌مه‌ی مینا‌و وه‌سفیه به‌نی وه‌یس ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی لیستی سه‌وز له په‌رله‌مانی عیراق و ئه‌نجومه‌نی ناوهندو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و هاوڕێ هاوسه‌نگه‌ران و خانه‌واده‌كه‌ی چله‌ی ماته‌مه‌نی پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده مامۆ ره‌شه له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا له هوڵی مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه به‌رێوه‌چوو.
له‌و مه‌راسیمه‌دا هه‌مووان چه‌ند ساتێك بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان وه‌ستان و پاشان چل مۆم وه‌ك رێزێك بۆ گیانی پاكی مامه ره‌شه داگیرسێنران و دواتریش ووتاری مه‌ڵه‌به‌ندی رێكخستنی 9 ی شاره‌زوور له لایه‌ن حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید خوێنرایه‌وه كه تیایدا به ناوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی 9 ی شاره‌زوورو پێشمه‌رگه د ێرینهكان وێرای ده‌ربرینی هاوخه‌می بۆ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید حه‌مه‌ره‌شید بهحێر هاتنی نوێنه‌رانی حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان و هاورێ و هاوسه‌نگه‌رانی كرد
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا رایگه‌یاند، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به شاهیدی هه‌موولایه‌نه سیاسیه‌كان هه‌میشه ده‌ست پێشحهر بووه له به‌خشینی خوێنی پاكی ئه‌ندامه‌كانی له پێناو كوردستاندا و هه‌ر به‌و بۆ نهیهشهوه پێ ی ده‌وترێ حیزبی شه‌هیدان و له‌و نێوه‌نده‌شدا ده‌یان فه‌رمانده‌ی ئازای به‌خشیوه.
پاشان وتاری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نشتمانیی كوردستان له لایه‌ن محمود سه‌نگاویه‌وه خوێنرانه‌وه كه تیایدا به ناوی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ر كردایه‌تی یه‌كێتی نشتیمانی كوردستانه‌وه پرسه‌و هاو خه‌می ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كردوو رایگه‌یان حه‌مه‌ره‌شید یه‌كێك بوو له‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه نموونه‌ی كه‌سی جهر به‌زه بوو وهه‌میشه له پێشه‌وه بوو ، ئه‌وه‌ی ئازایه‌تی و قاره‌مانیه‌تی ئه‌م پیاوه ده‌سه‌لمێنی ئه‌م خانه‌نشین بوو به‌ڵام له پێشی پێشه‌وه بوو .
ووتیشی شه‌هید بوونی ئه‌م قاره‌مانه له كاتی گرتنی بیكه‌یسی ناو رهبیهكهدا بوو كه ئه‌م جۆره شه‌هید بوونه سه‌ری هه‌موو پێشمه‌رگه‌و هه‌ڵه‌بجه و یه‌كێتی به‌رز كرده‌وه ئێمه‌ش په‌یمان ده‌ده‌ین له‌سه‌ر رێێازه پیرۆزه‌كه‌ی به‌رده‌وام بین.
له كوتایشدا فلیمێكی دۆكیومێنتاری له‌سه‌ر شێوازی شه‌هید بوونی مامۆ ره‌شه پێشكه‌ش كرا و بێژه‌ری دێرین شێخ جه‌مال وه‌ك هاوری شه‌هید سۆزێكی پێشكه‌ش كرد به گیانی مامۆرهشهو پاشان رۆزای كچی مامه ره‌شه‌ش پارچه شعریكی بۆ باوكی خوێنده‌وه
دواتریش هوشیار ئه‌حمه‌د به ناوی بنه‌ماڵه‌ی مامۆرهشهوه سوپاسی به‌شداری كردنی ئه‌و رێژه فراوانه‌ی هاوری و هاو سه‌نگه‌ران و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كرد و رایگه‌یان وه‌ك بنه‌ماڵه‌ی مامۆرهشه شانازی ده‌كه‌ین كه براكه‌مان له پێناو خاكی پیرۆزی كوردستاندا شه‌هید بووه و په‌یمان ده‌ده‌ین له‌سه‌ر رێبازه پیرۆزه‌كه‌ی به‌رده‌وام بین
شه‌هید رشید ئه‌حمه‌د ناسراوه به مام‌و ره‌شه له ساڵی 1964 له گوندی عه‌بابه‌یلی له دایك بووه و له ساڵی 1987 په‌یوه‌ندی كردوه به رێكخستنه‌كانی (ی ن ك ) له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیشدا ده‌یان پله‌ی سه‌ربازی بریوه و دواین پله‌شی عقیدی خانه‌نشین بووه له ریزه‌كانی پێشمهرگهوو له 22-8-2014 له جه‌له‌ولا له‌كاتی په‌لاماردانی ره‌بیه‌یه‌كی داعشدا گیانی پاكی به‌خشیه كوردستانه‌كه‌ی له دوای خۆی دوو كۆرپه‌ی چاو گه‌شی پێشكه‌ش به نشتیمانهكهی كردوو بۆ هه‌تا هه‌تایه ماڵئاوای لێ‌كردن.
PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان-هه‌ڵه‌بجه
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22