riklam

زانكۆی سلێمانی.. ئاماده‌كاری وه‌رگرتنی خوێندكاران ته‌واوبووه‌

kurdistani 10:35 PM - 2014-09-30
زانكۆی سلێمانی 4 هه‌زارو 100 خوێندكار وه‌رده‌گرێت

زانكۆی سلێمانی 4 هه‌زارو 100 خوێندكار وه‌رده‌گرێت

زانكۆی سلێمانی پلان و ئاماده‌كاری ته‌واویكردووه‌ بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی قۆناغی یه‌كه‌م بۆ ساڵی خوێندنی 2014-2015 و سه‌رۆكی زانكۆش راشیده‌گه‌یه‌نێت، له‌ توانایاندایه‌ ئه‌مساڵ 4 هه‌زارو 100 خوێندكار وه‌ربگرێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ د.سه‌ڵاح سه‌عید سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی ئه‌مڕۆ 30-9-2014 تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: وه‌ك زانكۆی سلێمانی ئاماده‌كاری ته‌واومانكردووه‌ بۆ پێشوازیكردن و وه‌رگرتنی خوێندكاران بۆ زانكۆی سلێمانی بۆ ساڵی خوێندی 2014-2015 كه‌ دوای پشووه‌كانی جه‌ژنی قوربان ده‌ست پێده‌كات.

وتیشی: پلانمان بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی قۆناغی یه‌كه‌م كه‌ رووده‌كه‌نه‌ زانكۆكان پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كردووه‌، له‌و پلانه‌دا كه‌ له‌ به‌شی زانستییه‌كانه‌وه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی زانستی به‌شه‌كانه‌وه‌ هاتۆته‌ ئه‌نجومه‌نی به‌شه‌كانه‌وه‌ پاشان له‌ ئه‌نجومه‌نی زانكۆدا پلانه‌كه‌ په‌سه‌ندكراوه‌، ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاكراوه‌، كه‌ زانكۆی سلێمانی له‌ توانایدایه‌ 4 هه‌زارو 100 خوێندكار وه‌ربگرین، به‌ڵام به‌ره‌چاوكردنی ژماره‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه‌ داوایان پێشكه‌شكردووه‌ بۆ وه‌رگرتن له‌ زانكۆكان زۆر زیاتره‌ له‌و ژماره‌یه‌ی كه‌ له‌ توانای زانكۆكانی كوردستاندا هه‌یه‌، پێده‌چێت وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ژماره‌ی وه‌رگرتنی خوێندكاران به‌رزبكاته‌وه‌ بۆ ژماره‌یه‌كی زیاتر، كه‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ به‌رزتره‌ له‌ توانای وه‌رگرتنی زانكۆی سلێمانی.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: سه‌باره‌ت به‌پێداویستی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانی خوێندكاران و پێداویستییه‌كانیتر بۆ هۆڵه‌كانی خوێندن و تاقیگه‌كانی خوێندن ئاماده‌كاری كراوه‌و، به‌ پێی توانا هه‌وڵی دابینكردنیمان داوه‌، سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی كه‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پێداویستیانه‌ پێویستی به‌ بودجه‌و پاره‌یه‌كی پێویسته‌ به‌ڵام به‌پێی زه‌رورییه‌ت پێویستییه‌كان دابینده‌كه‌ین، داواش له‌ خوێندكاران ده‌كه‌ین هاوكارمانبن.

له‌ كۆتایی قسه‌كانیدا د.سه‌لاَح سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی هیوای خواست ئه‌م ساڵی خوێندن ساڵێكی سه‌ركه‌وتو پڕ زانست به‌ڕێبكه‌ین له‌گه‌ڵ خۆێندكارانی خۆشه‌ویست.

PUKmedia سوركێو جه‌لال  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket