riklam

گەریلایەك لەشەڕەكانی داقوقدا شەهید بوو

kurdistani 10:35 PM - 2014-09-30
خەڵكی شاری رەهای باكوری كوردستانە

خەڵكی شاری رەهای باكوری كوردستانە

ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هەپەگە رایگەیاند لەهێرشەكانی هێزی پێشمەرگەو گەریلاكاندا بۆ سەر تیرۆریستانی داعش لەسنوری قەزای داقوق گەریلایەك شەهید بووە.

ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هەپەگە لە راگەیەنراوێكیدا ئەوەی راگەیاندوە كە رۆژی 2014/9/29 هێزی پێشمەرگەو گەریلا لەگوندەكانی سەعد، فەهمە، خالدی سنوری قەزای داقوقی پارێزگای كەركوك هێرشیانكردوەتە سەر تیرۆریستانی داعش و لەو هێرشانەیاندا هێزی پێشمەرگەو گەریلاكان زیانێكی گەورەیان بەتیرۆریستانی داعش گەیاندوەو ژمارەیەكیان لێكوشتن.

ئەوەشیان راگەیاندوە كە لەو هێرشیانەدا گەریلایەكیان بەناوی مەرڤان كاچم ناسراو بەمەرڤان گەزگوز كە خەڵكی شاری رەهای باكوری كوردستانە شەهید بووە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket