riklam

سلێمانی.. فێستیڤاڵی داشكاندن و بەبازاڕكردن بەڕێوەدەچێت

kurdistani 10:09 PM - 2014-09-30
بۆ هاوكاریكردنی فه‌رمانبه‌رانه‌

بۆ هاوكاریكردنی فه‌رمانبه‌رانه‌

بە لەبەرچاوگرتنی قەیرانی دارایی هەرێمی كوردستان و دڵخۆشكردنی هاووڵاتیانی ناوخۆیی و هاندانی زیاتری  گەشتیاران بۆ یەكەمینجار  لەچەند مۆڵ و ماركێتێكی شاری سلێمانی فێستیڤاڵی داشكاندن و بەبازاڕكردن لە یەكەم رۆژی  جەژنی قوربانی ئەمساڵەوە ئەنجامدەدەن و فێستیڤاڵەكەش چەندین چالاكیەكی جیاواز لەخۆدەگرێت و تا بەرواری 2014/10/8 بەردەوامدەبێت، لە رۆژی  25ی ئەم مانگەشەوە لەشوێنەكان دەستكراوە بەداشكاندن.

هەریەك لەسۆپەرماركێتی (سیتی ستار و سیتی سەنتەر و گەلەری رەند) چالاكیەكانی فێستیڤاڵی داشكاندن و بەبازاڕكردنی تێدا بەڕێوەدەچێت كە خاوەندارێتیان دەگەرێتەوە بۆ كەرتی تایبەت، بیرۆكەی كارەكان لەلایەن راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی  گەشتوگوزاری سلێمانیەوە داڕێژراوەو  بەپێی رێكەوتنێكی ئەم بەڕێوەبەراتیە لەگەڵ ئەو شوێنانەی كارەكانی تێدا بەڕێوەدەچێت بڕیاردراوە چەند چالاكیەك لەڕۆژانی جەژنی قورباندا لەو شۆینانە بەڕێوەبچێت وەك داشكاندنی نرخ لە سەرجەم شمەك و كاڵاكان و بونی ستافی میوزیك میلی و دەرچوونی یانسیب و دیاری منداڵان و چەند بڕگەیەكی جیاوازی دیكە.

ئارام شوانی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی گەشتوگوزاری سلێمانی لەبارەی فێستیڤاڵەكەوە بە PUKmediaی راگەیاند: لە سەرەتادا دەمانویست ژمارەیەكی زیاتر لە مۆڵ و ماركێتەكان بەشداری پێ بكەین، بەڵام هەندێكیان ئامادەییان تێدا نەبوو، هەر وەك باسی لێوەكرد بیرۆكەی ئەم كارەمان لەوەوە سەرچاوەی گرتوە كە هاووڵاتیان بە تایبەت فەرمانبەران بەبارۆدۆخێكی دژواری ئابوریدا ژیان دەگوزەرێنن، بۆیە بەپێویستمان زانی كە لەڕێگەی داشكاندن و  چەند  چالاكیەكی ترەوە كەشێكی گونجاوتر چ بۆ خاوەن كار و چ بۆ هاووڵاتیان دەستەبەر بكەین ،

راشیگەیاند : ئەم فێستیڤاڵە سودی بۆ بواری گەشتیاری هەیە، چونكە ساڵانی ڕابردوو گەشتیاران توشی گرفتی داخستنی شوێنەكان دەبوونەوە، كە پێدەچێت ئەم جۆرە فێستیڤاڵانە  هاندەربێت بۆ پڕكردنەوەی پێداویستیەكانی گەشتیاران لەم جۆرە بۆنانەدا كە وەك هەندێك لەو شوێنانەی بڕیاریانداوە لەڕۆژانی جەژندا  شوێنەكانی خۆیان بكەنەوە.

 PUKmedia
 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket