بۆچی هه‌ڵه‌بجه به پایته‌ختی ئاشتی ناسێنرا؟
kurdistani 09:49 PM - 2014-09-30ناساندنی هه‌ڵه‌بجه وه‌ك پایته‌ختی ئاشتی
له‌باره‌ی بڕیاری په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ناساندنی هه‌ڵه‌بجه به پایته‌ختی ئاشتی و گرنگی ئه‌و بڕیاره بۆ هه‌رێمی كوردستان و عیراق و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان، خه‌ڵه‌ف شاتوانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی سه‌وز به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 30-9-2014، له‌دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كێك له خاڵه‌كانی به‌رنامه‌ی كار تایبه‌ت بوو به ناساندنی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید وه‌ك پایته‌ختی ئاشتی كه ناونیشانه‌كه‌ی به‌م جۆره‌یه (پارێزگای هه‌ڵه‌بجه پایته‌ختی ئاشتی- عیراق )ه، و یه‌كێكی تر له خاڵه‌كانی ئه‌م بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌یه كه هه‌موو ئه‌و كۆڕ‌و سیمینار‌و بابه‌ته فیكری و فه‌لسه‌فیانه‌ی كه تایبه‌تن به ئاشتی له شاری هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌روه‌ها وتی: گرنگی ئه‌م بڕیاره له‌وه‌دایه له رووی مه‌عنه‌وی و ده‌روونییه‌وه پشتیوانیه‌كی په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌رێمی كوردستانه بۆ هه‌ڵه‌بجه و ناساندنی هه‌ڵه‌بجه‌یه وه‌ك ناوه‌ندو سه‌رچاوه‌ی ئاشتی، چونكه وه‌ك ده‌زانین مێژوو شایه‌ته كه هه‌ڵه‌بجه له‌رووی ئه‌ده‌ب و فیكر‌و لایه‌نی پێشكه‌وتنه‌وه هه‌میشه له پێشه‌وه‌ی كاروانی رۆشنبیری بووه له هه‌رێمی كوردستاندا، هه‌روه‌ها له‌رووی كه‌لتوری پێكه‌وه ژیانیشه‌وه وه‌كو ئاشكرایه تاكو ئێستا هه‌ڵه‌بجه، چه‌ندین ئاین و ئاین زا جیاوازه‌كان له‌و شاره پێكه‌وه ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن و گرنگی ئه‌م بابه‌ته له‌وه‌دایه كه تاكو ئێستا مه‌سه‌له‌ی جیاوازی ئاینی بچوكترین حاڵه‌تی شه‌ڕكردن و به‌ریه‌ك كه‌وتن نه‌بووه، بۆیه هه‌ڵده‌گرێ كه له‌م مانگه‌دا كه رۆژێكی تایبه‌ت هه‌یه كه 21-9 یه، كه‌رۆژی ئاشتی جیهانییه ئێمه‌ش هه‌ڵه‌بجه‌مان وه‌ك پایته‌ختی ئاشتی ناساند .
خه‌ڵه‌ف شاتوانی وتیشی: له‌وه گرنگتر كه له په‌رله‌مانی كوردستان و له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له‌هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه، ئه‌وه‌یه كه مه‌سه‌له‌ی به پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه به كرداربكرێت و پارێزگار بۆ ئه‌و شاره دیاری بكرێت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتیه‌كان له‌و سنوره بكرێنه‌وه.
وه‌كو هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن له رابردوودا، بڕیاری به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌رچوو، خۆشبه‌ختانه ره‌چاوی رای قه‌زاو ناحیه‌كانی تری ده‌وروبه‌ری هه‌ڵه‌بجه كرا كه ئه‌مه كلتورێكی مه‌ده‌نی زۆر پێشكه‌وتوو جوان بوو به‌وه‌ی كه رایان وه‌رگیرا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئایا ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌بن یان نا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌وه گه‌یشت كه سنوری ئیداره‌ی هه‌ڵه‌بجه، سیراون و ناوچه‌ی هه‌ورامانه بۆیه رای ناوچه‌كانی سه‌ید سادق و زه‌رایه‌ن و هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه‌و پێنجوێن به‌هه‌ند وه‌رگیرا، بۆیه زۆر گرنگه ئێمه لێره‌وه په‌یامی ئاشتی له هه‌ڵه‌بجه‌وه بۆ هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه له رابردوودا به‌م كاره‌ساته‌یان زانیوه ئه‌وانه‌ش كه نه‌یانزانیوه و بۆ رای گشتی و نێو ده‌وڵه‌تی بۆ دوژمنانی خه‌ڵكی كوردستان كه دوێنی هه‌ڵه‌بجه‌یان قه‌تڵوعام ده‌كرد، ئه‌مڕۆ ئێمه له هه‌ڵه‌بجه‌وه رایده‌گه‌یه‌نین كه هه‌ڵه‌بجه ناوه‌ندی ئاشتی و لێبورده‌ییه و پێویسته هه‌موومان پابه‌ندبوونی جدیمان هه‌بێت بۆ گه‌وره‌یی ئه‌و كاره‌ساته‌ی كه له رابردوودا هه‌بووه و هه‌موومان له‌ئاست به‌رپرسیارێتی ئه‌و كاره‌ساته‌دا بین و هه‌موومان بتوانین خزمه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه‌ی شاره‌زوورو هه‌ورامان و هه‌موو شوێنه‌كانی تر بكه‌ین.
PUKmedia زانیار مه‌جید
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18 -
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
کوردستان 10:01 AM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 -
سبەینێ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
کوردستان 09:42 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
کوردستان 08:53 PM - 2024-04-17 -
وەفدێکی یەکێتی بەشداری جەژنی سەری ساڵی ئیزدییەکان دەکات
ی ن ک 08:17 PM - 2024-04-17