riklam

فه‌لوجه‌.. به‌ریتانیا مۆڵگه‌كانی داعش دیاریده‌كات بۆ لێدانی

kurdistani 07:29 PM - 2014-09-30
به‌رده‌وام به‌ ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه‌

به‌رده‌وام به‌ ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه‌

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی به‌ریتانیا سوڕانه‌وه‌كانیان به‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌كانی فه‌لوجه‌ و كه‌ره‌مه‌ ده‌ستپێكردوه‌، بۆ دیاریكردنی مۆڵگه‌كانی تیرۆرستانی داعش له‌و ناوچه‌یه‌دا.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ پارێزگای ئه‌نبار ئه‌مڕۆ 30-9-2014، به‌ تۆڕی راگه‌یاندنی عیراق راگه‌یاندوه‌: فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی به‌رتانیا به‌رده‌وام به‌ ئاسمانی ناوچه‌كانی فه‌لوجه‌و كه‌ره‌مه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه‌ بۆ دیاریكردنی مۆڵگه‌و باره‌گاكانی داعش له‌و ناوچانه‌و ئاماده‌كارییكردن بۆ لێدانی له‌ كاتی دیاریكراودا .

هه‌مان سه‌رچاوه‌ راشیگه‌یاند: هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ئاماده‌كاری ته‌واویان كردوه‌ بۆ هێرشكردنه‌وه‌ سه‌ر چه‌كدارانی داعش له‌ ناوچه‌كانی تكریت و ئازاد كردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌و له‌ناوبردنی تیرۆرستانی داعش.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket