riklam

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی كۆلێژی پزیشكی ئه‌هلی نیه‌

kurdistani 06:40 PM - 2014-09-30
روونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سه‌باره‌ت به‌كردنه‌وه‌ی كۆلێژی پزیشكی ئه‌هلی

روونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سه‌باره‌ت به‌كردنه‌وه‌ی كۆلێژی پزیشكی ئه‌هلی

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ هه‌ر كۆلێژێك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه‌ رێگه‌پێدراو و مۆڵه‌تی نه‌بێت، ئه‌وا رێگه‌ نادرێت ده‌رچووانی پیشه‌ی پزیشكی ئه‌نجامبدات.

له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ كۆپییه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌ هاتووه‌: وه‌ك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نین له‌ قۆناغی ئێستادا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی كۆلێژی پزیشكی تایبه‌تدا نین، هاوكات رایده‌گه‌یه‌نین هه‌ر كۆلێژێك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مۆڵه‌تدارو رێگه‌پێدراو نه‌بێت، رێگه‌ی پێنادرێت ده‌رچوانی كارو پیشه‌ی پزیشكی ئه‌نجامبدات.

PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی

له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی كۆلێژی پزیشكی گشتی ئه‌هلی له‌ زانكۆی كوردستان – هه‌ولێر، پێشتر PUKmedia چه‌ند راپۆرتێكی ئاماده‌كردووه‌.

راپۆرته‌كان:

خوێندكارانی كۆلێژی پزیشكی هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كه‌ن و پزیشكانیش پشتیوانیانن

خوێندكارانی كۆلێژی پزیشكی سلێمانی كات بۆ حكومه‌ت داده‌نێن

خوێندكارانی كۆلێژی پزیشكی سلێمانی داواكارییه‌كانیان ده‌خه‌نه‌ڕوو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket