riklam

نوێنه‌رێك: سوپای عیراق و پێشمه‌رگه‌ له‌رووبه‌روی داعش هه‌ماهه‌نگبن

kurdistani 06:36 PM - 2014-09-30
 داوای له‌ وڵاتانی تر كرد هاوكاری پێشمه‌رگه‌ بكه‌ن دژی داعش

داوای له‌ وڵاتانی تر كرد هاوكاری پێشمه‌رگه‌ بكه‌ن دژی داعش

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی سه‌وز رایگه‌یاند: له‌ ئێستادا عیراق پێویست به‌ هاوكاری سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌تان هه‌یه‌ له‌ بۆردومانه‌ ئاسمانیه‌كان بۆ له‌ناوبردنی رێكخراوی تیرۆرستی داعش.

رێبوار ته‌ها ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی سه‌وز ئه‌مڕۆ 30-9-2014، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: رێكخراوی تیرۆرستی داعش مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه‌، چونكه‌ ئه‌ندامه‌كانی له‌سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌ته‌ عه‌ره‌بی و رۆژئاواییه‌كانه‌و ئه‌ندامێمی زۆری له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ بۆ خۆی راده‌كێشێت، بۆیه‌ عیراق پێویستی به‌ هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌ بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌و  له‌ناوبردنی ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌.

رێبوار ته‌ها ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌، كه‌ پێویسته‌ سوپای عیراق به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ رووبه‌رڕوی رێكخراوی تیرۆرستی داعش ببنه‌وه‌، داواشی له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاو ده‌وڵه‌تانی تر كرد، هاوكاری پێشمه‌رگه‌ بكه‌ن له‌ رێگه‌ی پڕچه‌ككردنی و فه‌راهه‌مكردنی پێداویستیه‌كانی تر بۆ رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ناوچه‌كه‌.

PUKmedia ئیهام محه‌مه‌د -به‌غدا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket