riklam

كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی زه‌یتون ده‌كرێته‌وه‌

kurdistani 06:19 PM - 2014-09-30
40 تۆن زه‌یتی زه‌یتون له‌ سه‌عاتێكدا به‌رهه‌م دێنێت

40 تۆن زه‌یتی زه‌یتون له‌ سه‌عاتێكدا به‌رهه‌م دێنێت

به‌ چاودێریی عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌یاوه‌ریی ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی وه‌زاره‌ت و به‌رپرسانی ئیداری و پیاوماقووڵانی ناوچه‌كه‌، رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی رۆنی زه‌یتونی (زه‌مزه‌مین) كه‌ له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ر شێخ به‌هرام شێمه‌ هارون، له‌ نزیك مه‌لائۆمه‌ر دامه‌زراوه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

 وه‌زیری كشتوكاڵ یه‌كه‌ یه‌كه‌ی به‌شه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی زه‌یتونی به‌سه‌ركرده‌وه‌و ده‌ستخۆشیی له‌ وه‌به‌رهێنه‌ر كرد، هیوای خواست كه‌ ئه‌م جۆره‌ كارگانه‌ له‌ لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانی شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێنه‌وه‌ بۆ خزمه‌تكردنی جووتیاران و بووژاندنه‌وه‌ی پیشه‌سازیی خۆماڵی.

 جه‌ختیشی كرده‌وه‌: كه‌ وه‌زاره‌ت به‌رده‌وام پاڵپشتی ئه‌م جۆره‌ هه‌نگاوانه‌ ده‌كات و له‌رێی به‌رنامه‌و پلانی پشتیوانیكردن له‌ وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆ ده‌ستخۆشییان لێده‌كات و ئاماده‌شه‌ رێنمایی ته‌كنیكی و زانستیان له‌ رێگه‌ی كادیران و پسپۆڕانی كشتوكاڵ پێشكه‌ش بكات.

 شایانی باسه‌ ئه‌م كارگه‌یه‌ توانای به‌رهه‌مهێنانی 40 ته‌ن رۆنی زه‌یتونی له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێردا هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام كاربكات، هه‌روه‌ها یه‌كه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا كه‌ زه‌یتون له‌ جووتیاران وه‌رده‌گرێت و به‌ رهه‌می رۆنی زه‌یتون ده‌خاته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌.

 هاوكات وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌ به‌رنامه‌یدایه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان كارگه‌یه‌كی رۆنی زه‌یتون له‌ ناوچه‌ی كانی پانكه‌ له‌ پارێزگای سلێمانی دابمه‌زرێنێت، به‌ نیازیشه‌ له‌ ئایینده‌دا له‌ پارێزگای دهۆك و ده‌ڤه‌ری گه‌رمیانیش هه‌مان كارگه‌ دابمه‌زرێنێت به‌مه‌به‌ستی بووژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ و هاندانی وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆ تاكو له‌ خزمه‌تی پلانی په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازیی وڵاتدابێت.

PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket