riklam

قه‌ته‌ر هاوكاریكردنی داعش ره‌تده‌كاته‌وه‌

kurdistani 06:10 PM - 2014-09-30
قه‌ته‌ر یه‌كێكه‌ له‌ ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمانی دژی داعش

قه‌ته‌ر یه‌كێكه‌ له‌ ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمانی دژی داعش

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر هاوكاریكری و پشتگیریكردنی رێكخراوی تیرۆرستی داعش ره‌تده‌كاته‌وه‌.

ئاژانسی رۆیته‌رز رایگه‌یاند: له‌ وتارێكیدا له‌ زانكۆی برینستون له‌ ویلایه‌تی نیوجێرسی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ 30-9-2014 خالید عه‌تیه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر ته‌ئكیدیكردۆته‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هاوكاری ماددی و لۆجیستی رێكخراوه‌ توندڕه‌وه‌كانی رۆژهه‌ڵاتیب ناوه‌ڕاست ناكات له‌وانه‌ رێكخراوی تیرۆرستی داعش كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا سه‌ری هه‌ڵداوه‌و به‌شێكی عیراق و سوریای له‌ ژێرده‌ستدایه‌.

هه‌روه‌ها وتیشی: وڵاتی قه‌ته‌ر ئه‌ندامه‌ له‌و هاوپه‌یمانێته‌ی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا دژی داعش و جه‌تیشیكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێستادا قه‌ته‌ر یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ شه‌ڕ دژی داعش ده‌كات باشتین به‌ڵگه‌ش هێرشه‌ ئاسمانیه‌كانی وڵاته‌كه‌یه‌تی له‌مدواییه‌دا بۆ سه‌ر چه‌كداره‌ تیرۆرسته‌كانی داعش له‌ سوریا.

جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، قه‌ته‌ر یه‌كێك بوو له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه‌ له‌ هاوپه‌یمانێتی دژی داعش به‌شداریكرد، كه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌ ئه‌نجامدراو چه‌ندین هێرشی ئاسمانی و هاوكاری مرۆیی و لۆجیستی دژی داعش ئه‌نجامدراوه‌.

PUKmedia رۆیته‌رز  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket