riklam

ئه‌فسه‌رو پێشمه‌رگه‌كانی فه‌وجی ژنان له‌به‌ره‌كانی جه‌نگن

kurdistani 04:58 PM - 2014-09-30
ئاماده‌ن هاوشانی پیاوان بجه‌نگن

ئاماده‌ن هاوشانی پیاوان بجه‌نگن

بۆ جاری سێهه‌م ئه‌فسه‌رو پێشمه‌رگه‌كانی فه‌وجی ژنان چوونه‌وه‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ و هاوشێوه‌ی هێزه‌كانی تر به‌ره‌نگاری چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش بوونه‌وه‌.

له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ دژی داعشدا، فه‌وجی ژنان كه‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه‌، ئاماده‌یی خۆیان نیشاندا كه‌ هاوشانی پیاوان بچنه‌ به‌ره‌گانی جه‌نگ و پارێزگاری له‌ خاكی كوردستان بكه‌ن، له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردووشدا ژنان و كچانی ئه‌و فه‌وجه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ندجارێك چوونه‌ته‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی تردا روبه‌ڕووی چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش بوونه‌ته‌وه‌و به‌رگریان له‌ خاكی نیشتمان كردووه‌.

عه‌قید ناهیده‌ ئه‌حمه‌د فه‌رمانده‌ی فه‌وجی 2ی ژنان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: تائێستا چه‌ندجارێك چوونه‌ته‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ و هاوشێوه‌ی هێزه‌كانی تر بوێرانه‌ روبه‌ڕووی تیرۆریستانی داعش بوونه‌ته‌وه‌و پارێزگاریان له‌ خاكی كوردستان كردووه‌.

وتیشی: به‌ ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیانی ده‌زانن له‌مكاته‌دا كه‌ دوژمنان هه‌ڕه‌شه‌ له‌ خاكی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌ره‌نگاریان ببنه‌وه‌و رێگه‌ نه‌درێت ببنه‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر خاكی كوردستان، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌ ژنان و كچانی فه‌وجه‌كه‌یان مه‌شق و راهێنانی ته‌واویان پێكراوه‌و توانای روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆرستانیان هه‌یه‌و به‌وپه‌ڕی بوێری و وره‌به‌رزییه‌وه‌ روبه‌ڕووی چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش بوونه‌ته‌وه‌.

فه‌رمانده‌ی فه‌وجی 2ی ژنان راشیگه‌یاند كه‌ هه‌ركاتێك پێویست بكات ئاماده‌ن بچنه‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ و هاوشێوه‌ی هێزه‌كانی تر پارێزگاری له‌ خاكی كوردستان بكه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌ر ئه‌ركێكیان پێبسپێردرێت به‌سه‌ربه‌رزییه‌وه‌ جێبه‌جێی ده‌كه‌ن و رێگه‌ ناده‌ن خاكی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی روبه‌ڕووی مه‌ترسی ببنه‌وه‌.

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket