riklam

عالیه‌ نوسه‌یه‌ف: من بووم داوای بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمم كرد

kurdistani 03:17 PM - 2014-09-30
"من داواكاریم به‌رز كردووه‌ته‌وه‌"

"من داواكاریم به‌رز كردووه‌ته‌وه‌"

عالیه‌ نوسه‌یه‌ف ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌سه‌ر لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و داوای بڕینی موچه‌ی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌.


ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ به‌ راشكاوانه‌ رایگه‌یاندووه‌: سه‌باره‌ت به‌ بڕینی بودجه‌ی هه‌رێم، من داواكاریم به‌رز كردووه‌ته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ عیراقدا هه‌موو شاره‌كان داهاتیان دێته‌وه‌ حكومه‌تی ناوه‌ندو له‌وێشه‌وه‌ به‌پێی ده‌سه‌ڵاتی پارێزگاكان حكومه‌ت داهاته‌كه‌ خه‌رج ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌یه‌وێت داهاته‌كه‌ی بفڕۆشێت  به‌ڵام قازانجه‌كه‌ی نه‌نێرێته‌وه‌ بۆ به‌غدا.


ئه‌و وتانه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا دێت كه‌له‌گه‌ڵ هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه‌ ئه‌نجامیداوه‌و له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیشیدا به‌هه‌مان شێوه‌ رایگه‌یاندووه‌: من داوای بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمم كردبوو تاوه‌كو هه‌رێم داهاته‌كه‌ی ده‌داته‌وه‌ به‌غدا و پاشان به‌غدا به‌پێی ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆ كوردستان دیاریده‌كرێت پاره‌ی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج ده‌كات، بۆ دڵنیایی هه‌موو تاكێكی كوردستان به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیانی كوردستان له‌وه‌دایه‌ نه‌ك له‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان سامانی خۆیی بفرۆشێت و نه‌توانێت مافی هاووڵاتیانی بدات، پێویسته‌ ئه‌و كاره‌ به‌شێوه‌یه‌كی ده‌ستوریی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت له‌ لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداوه‌.


 هه‌روه‌ها عالیه‌ نوسه‌یه‌ف ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌سه‌ر لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا راشیگه‌یاندووه‌: هه‌رگیز به‌خراپ رۆڵی كوردمان پێناسه‌ نه‌كردووه‌ به‌ڵكو هه‌موو ئه‌و هاوكاریانه‌ی له‌لایه‌ن كورده‌وه‌ پێشكه‌شكراون به‌تایبه‌تیش به‌رامبه‌ر ئاواره‌كان كه‌ ئێستا له‌ هه‌رێمی كوردستانن جێگه‌ی سوپای و پێزانینی ئێمه‌یه‌، به‌ڵام نیگه‌رانی ئێمه‌ له‌و رۆڵه‌ خراپه‌یه‌ كه‌ سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد و به‌تایبه‌ت سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی گێڕای له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستای عیراق كه‌ پێویست بوو رۆڵێكی نیشتمانیانه‌ به‌ئاڕاسته‌ی پاراستنی عیراق بگێڕێت نه‌ك به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ كار له‌سه‌ر دروستكردنی كێشه‌و گرفتی گه‌وره‌ بكات.


PUKmedia    له‌ هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه‌وه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket