riklam

به‌رپرسێكی ئیداری قه‌ره‌ته‌په‌ هۆشداری ده‌دات

kurdistani 02:43 PM - 2014-09-30
قه‌ره‌ته‌په‌ بێ سوته‌مه‌نیه‌و له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی زستاندا روبه‌ڕوی قه‌یران ده‌بێته‌وه‌

قه‌ره‌ته‌په‌ بێ سوته‌مه‌نیه‌و له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی زستاندا روبه‌ڕوی قه‌یران ده‌بێته‌وه‌

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ی سه‌ربه‌ پارێزگای دیاله‌ هۆشداری ده‌دات و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات پێویسته‌ به‌زووترین كات لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كێشه‌ی نه‌بوونی سوته‌مه‌نی ناو ناحیه‌كه‌ چاره‌سه‌ربكه‌ن، ئه‌گه‌رنا به‌هاتنی وه‌رزی زستان هاووڵاتیان و ئه‌و ئاوارانه‌ی كه‌ له‌ناوچه‌كدان تووشی كێشه‌ی زۆر ده‌بنه‌وه‌.


ره‌حیم عه‌زیز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوابه‌دوای دروستبوونی ئاڵۆزیه‌كانی ناوچه‌كه‌و دروستبوونی شه‌ڕی داعش له‌سه‌ره‌تایی مانگی شه‌شدا تائێستا به‌شه‌ سوته‌مه‌نی هاووڵاتیانی ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ ره‌وانه‌كراوه‌، ئه‌مه‌ش بۆته‌ گه‌وره‌ترین كێشه‌ بۆ دانیشتوانی ناحیه‌كه‌و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری.


وتیشی : ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار ئاواره‌ی ناحیه‌و گونده‌كانی سنوری پارێزگای دیاله‌ له‌ناحیه‌ی سلێمان به‌گ و مه‌نسوریه‌و عوزێم و چه‌ند گوندێكی تر ئاواره‌ی ناو ناحیه‌كه‌ بوون و چه‌ندین كێشه‌و قه‌یرانیان  دروستكردووه‌.


رونشیكرده‌وه‌: ئێستا دانیشتوانی ناو ناحیه‌كه‌و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری بێ سوته‌مه‌نین و له‌ئه‌گه‌ری هاتنی وه‌رزی سه‌رما كێشه‌كان چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ ده‌بنه‌وه‌و قه‌یرانه‌كان مه‌ترسی دار ده‌بن، بۆیه‌ پێویسته‌ لایه‌نی به‌رپرسیار هه‌رزوو هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ بده‌ن له‌ئیداره‌ی پارێزگای دیاله‌.


ره‌حیم عه‌زیز جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌: ئاواره‌كان به‌هۆی زۆری ژماره‌كه‌یان قه‌یرانی زۆریان خوڵقاندووه‌ و هه‌رله‌گرانی بازاڕو كه‌مبوونی شمه‌ك و قه‌ره‌باڵخی و دروستكردنی كێشه‌ی ئه‌منی، ئیداره‌ی پارێزگا دیاله‌ش نه‌یتوانیوه‌ هیچ جۆره‌ هه‌ماهه‌نگیه‌ك بۆ هاوكاریكردنی ئه‌و ئاوارانه‌ و دابینكردنی شوێنی تایبه‌ت بۆیان ئه‌نجامبدات.

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket