riklam

داقوق.. بۆمبێك به‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا ده‌ته‌قێته‌‌

kurdistani 02:08 PM - 2014-09-30
ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ شه‌هیدوو برینداربوون

ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ شه‌هیدوو برینداربوون

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 30-9-2014 هێزی پێشمه‌رگه‌ هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانی داعش له‌سنوری قه‌زای داقوق ده‌ستپێكردو توانیویان هه‌ردوو گوندی (سه‌عدو خالد) كۆنترۆڵ بكه‌ن و به‌ره‌و گوندی وه‌حده‌ پێشڕه‌ویبكه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی ئه‌و گونده‌شدایه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ناوچه‌كه‌ پێی راگه‌یاندین له‌شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ئه‌مرۆدا چه‌ندین تیرۆرستی داعش كوژراون،دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ره‌بیه‌یه‌ك و  هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ئاڵایه‌كی داعشيش له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه‌ بۆمبێكی چێندراو ته‌قیه‌وه‌و به‌وهۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ شه‌هیدوو برینداربوون.


سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ت و پێشڕه‌ویه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ناوچه‌كانی قه‌زای داقوق بۆ كۆنترۆڵكردنی چه‌ند گوندێك كه‌به‌ده‌ستی داعشه‌وه‌بوون، دوای كۆنترۆڵكردنی ره‌بیه‌یه‌ك كه‌به‌ده‌ست تیرۆرستانی  داعشه‌وه‌ بوو، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ هه‌وڵیاندا ئاڵای داعش له‌سه‌ر ره‌بیه‌كه‌ لابده‌ن و له‌و كاته‌دا بۆمبێك كه‌له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ له‌ژێر ئاڵاكه‌ دانرابوو ته‌قیه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌ دوو  پێشمه‌رگه‌ شه‌هیدو سێ پێشمه‌رگه‌ی تریش برینداربوون.

هه‌رله‌و باره‌یه‌وه‌ ئيدریس حاجی عادل جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك و لێپرسراوی كۆمیته‌ی داقوقی یه‌كێتی به‌  PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ  هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ هێرشیانكرده‌ سه‌ر گونده‌كانی وه‌حده‌و سه‌عدو خالد له‌ باشوری قه‌زای داقوق دوای شه‌ڕوپێكدادانێكی زۆر توانیان هه‌ردوو گوندی سه‌عدو خالد كۆنتڕۆڵبكه‌ن و به‌ره‌و كۆنتڕۆڵكردنی گوندی وه‌حده‌ش پێشڕه‌ویده‌كه‌ن.

وتیشی: له‌و هێرشانه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا تیرۆرستانی داعش زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وت و چه‌ندین تیرۆرست كوژران و چه‌ند ئۆتۆتمبێلێكیشیان سوتێنران.

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: له‌كاتی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ره‌بیه‌یه‌كدا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ئاڵایه‌كی داعشیان به‌رزكرده‌وه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ بۆمبێكی چێندراو كه‌له‌ژێر ئاڵاكه‌دا دانرابوو ته‌قیه‌وه‌و به‌وهۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ شه‌هیدبوون.

   PUKmedia په‌یامنێرانمان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket