riklam

هه‌ڵگورد حیكمه‌ت: 32 ئه‌فسه‌ر له‌ئه‌ڵمانیا مه‌شق ده‌كه‌ن

kurdistani 12:47 PM - 2014-09-30
 ئه‌و خولانه‌ زۆر پێویسته‌ بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌

ئه‌و خولانه‌ زۆر پێویسته‌ بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌

به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و رۆشنبیری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، رایده‌گه‌یه‌نێت له‌ئێستادا ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌رمان ناردووه‌ بۆ وڵاتی ئه‌ڵمانیا بۆ مه‌به‌ستی مه‌شق پێكردنیان له‌سه‌ر ئه‌و چه‌كانه‌ی كه‌ له‌ وڵاته‌وه‌ بۆمان هاتووه‌.

هه‌ڵگورد حیكمه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و رۆشنبیری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ئێستادا 32 ئه‌فسه‌ری وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ناردووه‌ بۆ وڵاتی ئه‌ڵمانیا، بۆ مه‌به‌ستی مه‌شق پێكردنیان له‌سه‌ر ئه‌و چه‌كانه‌ی كه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌و وڵاته‌وه‌ بۆمان هاتووه‌.

وتیشی: دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ كاری مه‌شق پێكردنیان ته‌واو بوو، ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ ده‌بنه‌وه‌ به‌ مامۆستا بۆ سه‌رجه‌م هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كان فێری چۆنێتی به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كانه‌ ده‌كه‌ن.

راشیگه‌یاند: هه‌تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ هێزێكی پێشمه‌رگه‌ ره‌وانی كوبانی نه‌كراوه‌ بۆ مه‌به‌ستی شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ تیرۆرستاندا، چونكه‌ كوبانی سێ لای به‌ تیرۆرستان ده‌وره‌دراوه‌و لای چواره‌می كوبانیش هاوسنووره‌ له‌گه‌ڵ وڵاتی توركیادا، بۆیه‌ تائێستا نه‌توانراوه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ ره‌وانه‌ی كوبانی بكرێت، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ ده‌بێت جوڵاندنی هێز به‌ فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بێت كه‌ مه‌سعود بارزانییه‌.

له‌باره‌ی ناردنی ئه‌و 32 ئه‌فسه‌ره‌ی كه‌ بۆ مه‌شقكردن چوونه‌ته‌ ئه‌ڵمانیا جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌پێشووتردا چه‌ندینجار داوامان له‌ حكومه‌تی به‌غدا كردووه‌ كه‌ بۆ مه‌به‌ستی مه‌شقپێكردن ئه‌فسه‌رانمان بنێرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌ڵام ئه‌و داوایه‌مان تائێستا وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه‌.

 وتیشی: ئه‌و خولانه‌ زۆر پێویسته‌ بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، تا بتوانن له‌كاتێكی ئاوادا له‌دژی تیرۆرستان بجه‌نگن.


PUKmedia  سه‌فین ئه‌حمه‌د

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket