riklam

هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ناحیه‌ی ره‌بیعه‌ كۆنـتڕۆڵده‌كه‌ن

kurdistani 12:44 PM - 2014-09-30
 ئه‌و تیرۆرستانه‌ به‌ره‌و خواروی ره‌بیعه‌ هه‌ڵدێن

ئه‌و تیرۆرستانه‌ به‌ره‌و خواروی ره‌بیعه‌ هه‌ڵدێن

دوای ئه‌وه‌ی سه‌عات 6ی به‌یانی ئه‌مڕۆ 30-9-2014 هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ناحیه‌ی ره‌بیعه‌و توانیان هه‌ردوو گوندی مه‌حمودیه‌و چلبارات و چه‌ند گوندێكی تر كۆنـتڕۆڵبكه‌ن، دواتر به‌ره‌و ناحیه‌ی ره‌بعه‌ پێشڕه‌ویان كردو كه‌مێك پێش ئێستا توانیان ئه‌و ناحیه‌یه‌ كۆنتڕۆڵبكه‌ن، تیرۆرستانی داعشیش له‌ هه‌ڵهاتنی به‌رده‌وامدان.

سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو له‌ ناحیه‌ی ره‌بيعه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ هه‌ردوو گوندی مه‌حمودیه‌و چلبارات و چه‌ند گوندێكی تریان له‌ سنوری ناحیه‌ی ره‌بیعه‌ی كۆنتڕۆڵكردو به‌ره‌و ره‌بیعه‌ پێشڕه‌ویان كرد، له‌ ئێستادا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌ته‌واوه‌تی چوونه‌ته‌ ناو ناحیه‌كه‌و ته‌نها ده‌نگی ته‌قه‌یه‌كی كه‌م دێت.

وتیشی: تیرۆرستانی داعش له‌ هێرشه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا ته‌نها به‌رگریان ده‌كرد، ئێستاش به‌به‌رده‌وامی ئه‌و تیرۆرستانه‌ به‌ره‌و خواروی ره‌بیعه‌ هه‌ڵدێن.

PUKmedia هۆزان فاتیح

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket