riklam

ئه‌مریكا 4100 هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر داعش له‌ سوریاو عیراق ئه‌نجامداوه‌

kurdistani 12:23 PM - 2014-09-30
 ئه‌مه‌ جگه‌ له‌و فڕۆكانه‌ی كه‌مه‌به‌ستی چاودێری و وه‌رگرتنی زانیاری چونه‌ته‌ سه‌ر ئاسمانی سوریاو ع

ئه‌مه‌ جگه‌ له‌و فڕۆكانه‌ی كه‌مه‌به‌ستی چاودێری و وه‌رگرتنی زانیاری چونه‌ته‌ سه‌ر ئاسمانی سوریاو ع

فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای ئه‌مریكا له‌پنتاگۆن رایده‌گه‌یه‌نێت "له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی هێرشه‌ ئاسمانیه‌كانی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر تیرۆرستانی داعش له‌عیراق و سوریا تائێستا چوار هه‌زارو 100 هێرشی ئاسمانی ئه‌نجامدراوه‌.

فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكی كه‌ ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه‌ ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو: له‌ناو ئه‌و هێرشانه‌ی كه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر مۆڵگه‌و باره‌گاكانی داعش له‌  عیراق و سوریا توانراوه‌ چه‌ند گێڵگه‌یه‌كی نه‌وتی كه‌سه‌رچاوه‌ی داهاتی داعش و چه‌ند كۆگایه‌كی سوته‌مه‌نی ( به‌نزین – نه‌وت – گاز ) بكرێنه‌ ئامانج، له‌ناو ئه‌و ژماره‌یه‌شدا 40 هێرش له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا كه‌ پێنج وڵات بوون له‌به‌رواری 23-9-2014ه‌وه‌ ئه‌نجامدراون. 

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پنتاگۆن ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌ كه‌ هه‌ریه‌ك له‌وڵاتانی ئوردن و سعودیه‌و ئیمارات و قه‌ته‌رو به‌حرێن 23 هێرشی ئاسمانیان له‌ وڵاتی سوریا ئه‌نجامداوه‌، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مریكا 66 هێرشی بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له‌ سوریا ئه‌نجامداوه‌.

 ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌: له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌و چوار هه‌زارو 100 هێرشه‌ ئاسمانیه‌ی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر تیرۆرستانی داعش له‌ سوریا و عیراق  هه‌زارو 400 هێرشیان بۆ سه‌ر پاڵاوگه‌ نه‌وتیه‌كان و پێویستیه‌ سوته‌مه‌نیه‌كانی داعش بوون،  ئه‌مه‌ جگه‌ له‌و فڕۆكانه‌ی كه‌مه‌به‌ستی چاودێری و وه‌رگرتنی زانیاری له‌باره‌ی تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ چونه‌ته‌ سه‌ر ئاسمانی سوریاو عیراق.

به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی كه‌ هێرشه‌ ئاسمانیه‌كانی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له‌ عیراق و سوریا خراوه‌ته‌ڕوو، جیاوازی به‌دی ده‌كرێت به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتی لیبیا كه‌ له‌مانگی 8ی ساڵی 2011 ه‌وه‌ له‌لایه‌ن ناتۆوه‌ كرانه‌سه‌ر لیبیا كه‌ پێنج هه‌زارو 300 هێرشی ئاسمانی بوون.

PUKmedia و / سامان عه‌لی
سه‌رچاوه‌/ رۆژنامه‌ی وه‌ته‌ن

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket