د. نه‌جمه‌دین بۆ په‌یمانگایه‌كی ئه‌مریكی باس له‌بارودۆخی كه‌ركوك ده‌كات
kurdistani 12:10 PM - 2014-09-30كاركردنمان ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو لهبتهوكردنی پێكه‌وه‌ژیان له‌و شاره
رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 29/9/2014 په‌یمانگای لێكۆڵینه‌وه‌ی جه‌نگ له وانشنتۆن پایته‌ختی ئه‌مریكا میوانداری دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوكی كرد، كه یه‌كێكه له‌گه‌وره‌ترین ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌و شیكاری له‌جیهاندا .
له دیداره‌كه كه به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له سایه‌تی وه‌زاره‌تی به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی ئهمریكاو پسپۆرانی كه‌یسی عیراقی و خاوه‌ن بڕیار به‌ڕێوه‌چوو، پارێزگاری كه‌ركوك روونكردنه‌وه‌یه‌كی خسته‌ڕوو له‌سه‌ر پێشهاته‌كانی ئه‌منی وسیاسی وخزمه‌تگوزاری وكۆمه‌ڵایه‌تی وئابووری پارێزگاكه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یدا، كه عیراق زه‌ره‌رێكی سیاسی گه‌روره‌ی كرد به دوركه‌وتنه‌وه‌ی مام جه‌لال كه یه‌كێك بوو له كه‌سایه‌تییه به‌هێزه‌كانی مێژوویی كه زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانی له‌ده‌وری خۆی كۆده‌كرده‌وه و به‌بێ جیاوازی، هه‌روه‌ها سه‌ركرده‌یه‌ك بوو توانای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌بوو.
له‌درێژه‌ی وته‌كانیدا د. نه‌جمه‌دین: من له‌واشنتۆن ژیانم برده سه‌رو گوێمان له بارودۆخی كه‌ركوك ده‌بوو وكێشه ئاڵۆزه‌كانی له‌ئه‌نجامی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كان دژ به‌پێكهاته‌كانی , به‌ڵام له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌م راستیه‌كانم بۆ ده‌ركه‌وت له پێكه‌وه‌ژیانی هاووڵاتیانی به‌بێ جیاوازی و ئه‌مڕۆ هاووڵاتیانی ئه‌و شاره پێكه‌وه كارده‌كه‌ن وپه‌یوه‌ندی به‌هێز هه‌یه له‌نێوانیان .
جه‌ختیكرده‌وه، له‌ماوه‌ی سێ ساڵی كاركردنمان و دابه‌شكردنی دادوه‌ری پڕۆژه‌و خزمه‌تگوزاریه‌كان له‌ئه‌نجامدا ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو له بته‌وكردنی پێكه‌وه‌ژیانیان له‌هه‌موو كاتێك زیاتر .
وتیشی: له كه‌ركوك 320 قوتابخانه و45 نه‌خۆشخانه وناوه‌ندی ته‌ندروستیمان دروستكردهوهو توانیمانه كێشه‌ی كاره‌با چاره‌سه‌ربكه‌ین و هه‌روه‌ها دابینكردنی ئاو بۆ زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كان وجێبه‌جێكردنی ده‌یان پڕۆژه‌ی رێگاوبان وپرد و رێگای ده‌ره‌كی و ده‌روازه‌كانی شار‌و دابینكردنی هه‌زاران هه‌لیكار بۆ گه‌نجانی ده‌رچووی زانكۆ وپه‌یمانگاكان، هه‌روه‌ها له‌چوارچێوه‌ی پلانی پترۆ دۆلاردا چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك له‌قۆناغی جێبه‌جێكردندان وه‌ك بینای ره‌گه‌زنامه و دیوانی پارێزگا‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و بینای دادگا‌و یه‌كه كارگێڕیه‌كان.
متمانه و دابینكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتیان بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراقدا ده‌نگی هاووڵاتیانی عه‌ره‌ب وتوركمانیش به‌ده‌ست بهێنین، نه‌ك ته‌نها كورد، ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه هاووڵاتیانی كه‌ركوك و عیراق ده‌نگ ئه‌ده‌ن به‌وكه‌سه‌ی خزمه‌تیان بكات وخزمهتگوزاریان بۆ دابینبكات كه مافیان هه‌یه وئهركیانیش له‌سه‌ره .
هه‌روه‌ها دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم جه‌ختیكرده‌وه، له‌رۆڵی هێزی پێشمه‌رگه له پاراستنی هاووڵاتیانی كه‌ركوك به‌بێی جیاوازی پێكهاته‌كانی ودانیشتوانی كه‌ركوك دڵخوشن به بوونیان بۆ پارستنیان كه سنگی خۆیان ئه‌نین به رووی ئاگره‌وه بۆ پاراستنی كه‌ركوكیه‌كان وئاماژهیدا به بوونی شه‌هید و بریندار , به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه كه به‌رده‌وامین له‌كاری رۆژانه و به‌رده‌وامیش ده‌بین.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه شاره‌زایانی په‌یمانگای واشنتۆن بۆ جه‌نگ، ستایشی ئیداره‌ی دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم یان كرد و سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانی و رۆڵی سیاسی نایابی و ئه‌زمونی جه‌نابیان كه سه‌ركه‌وتوو بوو له‌رووی ئیداری وسیاسیه‌وه بهرزنڕخاند.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
09:42 PM - 2024-04-17
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
04:02 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
کوردستان 09:57 AM - 2024-04-17 -
هەشتەمین دیداری سلێمانی دەستپێدەکات
کوردستان 09:06 AM - 2024-04-17