riklam

رۆژنامه‌یه‌کی ئێرانی روانگه‌ی نوسه‌رانی کورد له‌سه‌ر داعش بڵاوده‌کاته‌وه

kurdistani 11:50 AM - 2014-09-30
بۆ باسکردن و ناساندنی گروپی تیرۆریستی داعش له روانگه‌ی نوسه‌ران و رۆژنامه‌نوسانی کورده‌وه

بۆ باسکردن و ناساندنی گروپی تیرۆریستی داعش له روانگه‌ی نوسه‌ران و رۆژنامه‌نوسانی کورده‌وه

رۆژنامه‌ی شه‌رقی ئێرانی لاپه‌ڕه‌یه‌کی تایبه‌تی ته‌رخان کردووه بۆ باسکردن و ناساندنی گروپی تیرۆریستی داعش له روانگه‌ی نوسه‌ران و رۆژنامه‌نوسانی کورده‌وه وه‌ک هه‌وڵێک بۆ ناساندنی زیاتری ئه‌م گروپه تیرۆریستییه.

له‌م لاپه‌ڕه تایبه‌ته‌دا وتووێژێک و سێ وتار بڵاوبۆته‌وه، وتووێژێک له‌گه‌ڵ به‌یان عه‌زیزی سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان داعش و تورکیاو چۆنێتی پێکهتانی داعش و پشتگوێخستنی هه‌رێمی کوردستان له لایه‌ن تورکیاوه، هه‌روه‌ها وتارێکی کاک فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد سه‌باره‌ت به جیاوازی روانگه‌و سیاسه‌تی کوردو تورکیا له‌سه‌ر داعش، وتارێکی دیکه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه فه‌لاح که‌ریم نوسیویه‌تی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی ئێران و هه‌رێم و گرنگی ئه‌م په‌یوه‌ندییه له روبه‌روبوونه‌وه‌ی داعش‌دا، هه‌روه‌ها سامان سلێمانی وتارێکی نوسیوه سه‌باره‌ت به گرنگی پێکهێنانی هاوپه‌یمانییه‌کی ناوچه‌یی بۆ روبه‌روبوونه‌وه‌ی داعش و گواستنه‌وه شه‌ڕی دژی ئه‌م گروپه له ئاسمانه‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی.

ئه‌مه‌ش ناونیشانی ئینته‌رنێتی ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه:
http://www.sharghdaily.com/Default.aspx?NPN_Id=514&pageno=7


PUKmedia به‌شی هه‌واڵی نوسینگه‌ی مه‌کته‌ب له تاران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket