riklam

PUKmedia نوێترین زانیاری له‌سه‌ر جموجۆڵی داعش له‌ جه‌له‌ولا بڵاوده‌كاته‌وه‌

kurdistani 11:27 AM - 2014-09-30
" ژماره‌ی تیرۆرستانی داعش له‌ناحیه‌ی جه‌له‌ولاو سه‌عدیه‌ زۆر كه‌می كردووه‌"

" ژماره‌ی تیرۆرستانی داعش له‌ناحیه‌ی جه‌له‌ولاو سه‌عدیه‌ زۆر كه‌می كردووه‌"

تیرۆرستانی  داعش له‌ناو ناحیه‌ی جه‌له‌ولا دووباره‌ ده‌ستیان به‌ته‌قاندنه‌وه‌ی شوێنه‌ حكومیه‌كان و ماڵه‌ كوردو ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی كه‌ دۆستایه‌تیان له‌گه‌ڵ كورده‌كاندا هه‌بووه‌ كردوه‌، جگه‌ له‌وه‌ش ژماره‌ی تیرۆرستانی داعش له‌ناحیه‌ی جه‌له‌ولاو سه‌عدیه‌ زۆر كه‌می كردووه‌.

عه‌مید ئه‌حمه‌د له‌تیف وته‌بێژی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌میحوه‌ری گه‌رمیان و گه‌رمه‌سێر له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌  PUKmedia ی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو 29-9-2014 تیرۆرستانی  داعش بینای دادگای ناحیه‌ی جه‌له‌ولایان ته‌قاندۆته‌وه‌  له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ماڵه‌ عه‌ره‌ب كه‌له‌كورده‌كانه‌وه‌ نزیكن و زیانی زۆرمادیان پێگه‌یاندوون.

رونشیكرده‌وه‌: ئه‌و ماڵانه‌ به‌زۆری له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی وه‌حده‌و ته‌جنیدو جه‌ماهیر بوون.

له‌باره‌ی ژماره‌ی تیرۆرستانی  داعش له‌ناو ناحیه‌ی جه‌له‌ولاو سه‌عدیه‌ عه‌مید ئه‌حمه‌د وتی: به‌پێی زانیاریه‌كانمان له‌رووی ژماره‌ی چه‌كداره‌ بیانیه‌كانی ناو هه‌ردوو ناحیه‌كه‌ نزیكه‌ی 60 چه‌كداری بیانی هه‌یه‌، زۆرینه‌یان ئه‌فغانی و چیچانی و لیبی و سعودین، له‌به‌رامبه‌ریشدا نزیكه‌ی 100 چه‌كدارێكی خه‌ڵكی ناوناحیه‌كه‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری ناحیه‌كه‌ن به‌تایبه‌ت له‌ ناحیه‌كانی سڵێمان به‌گ و عوزێم و مه‌نسوریه‌و مقدادیه‌ هه‌ن. 

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: له‌ناو ناحیه‌ی جه‌له‌ولاش نزیكه‌ی 12 چه‌كداری بیانی داعش هه‌ن كه‌ چوار له‌و چه‌كدارانه‌ ژنن و له‌چه‌ند وڵاتێكی بیانی وه‌كو لیبیاو چیچانین هاتوون، له‌به‌رامه‌ریشدا نزیكه‌ی 100 چه‌كدارێكی تر هه‌ن كه‌ له‌عه‌شیره‌ته‌ تونده‌ڕه‌و به‌عسیه‌كانی ناو ناحیه‌كه‌ن.

عه‌مید ئه‌حمه‌د له‌تیف ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: تیرۆرستانی داعش له‌ ناحیه‌ی جه‌له‌ولا له‌رووی سه‌ربازیه‌وه‌ شكستیان خواردوه‌و به‌ته‌واوی له‌ژێر گه‌مارۆی قورسی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ن و ته‌نانه‌ت هاتوچۆی نێوان ناحیه‌كه‌و ناوچه‌كانی تر له‌رێگه‌ی سه‌ربازگه‌ی كوبراوه‌ بوونی نه‌ماوه‌، ته‌نها له‌كاتێكدا نه‌بێت كه‌ تیرۆرستانی ناو ناحیه‌كه‌ به‌ره‌و سه‌عدیه‌ هه‌ڵبێن، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی هیچ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كیان نیه‌و جوڵه‌و ته‌قه‌ی قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانیانیش نه‌ماوه‌،  پێشمه‌رگه‌ له‌نزیكترین خاڵدا به‌شه‌و رۆژ چاودێریان ده‌كات، له‌ئه‌گه‌ری ده‌رچوونی هه‌ر تیرۆرستێكی داعش ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ نێچیری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌.

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket