riklam

هه‌ولێر.. دوو کەس گیانیانلەدەستداو 7 كه‌سیش بریندارن

kurdistani 11:05 AM - 2014-09-30
حه‌وت كه‌سی تریش به‌ سه‌ختی برینداربوون

حه‌وت كه‌سی تریش به‌ سه‌ختی برینداربوون

شه‌وی رابردوو 29-9-2014، به‌هۆی رووداوی هاتوچۆوه‌ له‌شاری هه‌ولێر، دوو كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌و حه‌وت كه‌سی تریش برینداربوون.


كاروان خۆشناو وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو، له‌ ژێر به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری، له‌ شاری هه‌ولێر، دوو ئۆتۆمبێل له‌ جۆری BMW و ئۆپڵ، له‌ گه‌ڵ ماتۆڕ سكیلێكدا، به‌یه‌كیان داداوه‌.


وتیشی:  به‌هۆی ئه‌و روداوی هاتوچۆیه‌وه‌ دوو كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌، حه‌وت كه‌سی تریش به‌ سه‌ختی برینداربوون.


راشیگه‌یاند: ئه‌و دوو كه‌سه‌ی گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ یه‌كێكیان كچێكی ته‌مه‌ن 8 ساڵانه‌ به‌ناوی (زینا ئه‌حمه‌د سه‌عدی)، ئه‌وی تریش پیاوێكی له‌ دایكبووی ساڵی 1979 یه‌ به‌ناوی (محه‌مه‌د غائب).


PUKmedia  هۆزان رۆسته‌م

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket