riklam

داقوق.. پێشمه‌رگه‌ چه‌ند گوندێك كۆنترۆڵ ده‌كاته‌وه‌

kurdistani 10:54 AM - 2014-09-30
تیرۆرستان زیانێكی هێجگار زۆریان پێگه‌یشتووه‌

تیرۆرستان زیانێكی هێجگار زۆریان پێگه‌یشتووه‌

له‌به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ 30-9-2014 هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌سنووری قه‌زای داقوق، هێرشیان كرده‌ سه‌ر تیرۆرستان و توانیان سێ گوند له‌تیرۆرستان بسه‌ننه‌وه‌.

په‌یامنێرمان رايگه‌یاند: له‌سه‌عات 4 ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر تیرۆرستان له‌گونده‌كانی خاليد و وه‌حده‌و ساعد،ی سه‌ربه‌قه‌زای داقوق و توانیان له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا ئه‌و سێ گونده‌ له‌تیرۆرستان پاكبكه‌نه‌وه‌.

په‌یامنێرمان وتیشی: تائێستا زه‌ره‌روو زیانه‌كان نه‌زانراوه‌، به‌ڵام تیرۆرستان زیانێكی هێجگار زۆریان پێگه‌یشتووه‌، هه‌روه‌ها تیرۆرستان ووره‌یان به‌رامبه‌ر به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ نه‌ماوه‌و له‌ئێستاشدا له‌پاشه‌كشه‌دان.

 

 PUKmedia حاجی داقوقی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket