riklam

ماستەرپلانەكەی هەڵەبجە چاوەڕێی بودجەیە

kurdistani 10:50 PM - 2014-09-29
پرۆژەكان سنوری دەرەوەی ماستەرپلانەكەیان تێپەڕاندوە

پرۆژەكان سنوری دەرەوەی ماستەرپلانەكەیان تێپەڕاندوە

ماستەر پلان بەیەكێك لەهەرە پێدوایستیەگرنگەكانی هەموو شارێك دادەنرێت  ئەگەر چی هەڵەبجە لەساڵی 2008وە برسِی 730 هەزار دۆلاری بۆ دروستكردنی ماستەرپلانێك لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بۆی  دابینكراوە كە ماوەكەی (2008-2048) بەڵام لەئێستادا پرۆژەو خزمەتگوزارییەكان سنوری ئەو ماستەرپلانەی تێپەڕاندوە.

رزگار حەمەنوری ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراكسیۆنی سەوز بە PUKmediaی راگەیاند: دیارە لەساڵی 2008 بڕی 730 هەزار دۆلار بۆ ماستەرپلانێك تەرخانكرا بوو ساڵی 2010 ماستەر پلانەكە  تەواو بووبوو، بەڵام كەمكورتی زۆری تێدابوو، ئەگەرچی ماستەر پلانەكە (2008 بۆ 2048 دانرابوو، بەڵام ماوەی چوار ساڵ بەسەریدا تێپەڕبوو بوو، پرۆژەكان سنوری دەرەوەی ماستەرپلانەكەیان تێپەڕاندبوو.

وتیشی: لەئێستادا دوای گفتوگۆیەكی زۆر لەگەڵ ئەندازیاران  و شارەوانی پارێزگای سلێمانی توانیمان جارێكی تر دەستبكەینەوە بەدروستكردنی ماستەر پلانێكی نوێ‌ كە بەشێوەیەك  هەموو وردەكارییەكی تێدا رەچاو كراوە.

هەر لەو بارەیەوە خدر كەریم سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە بە PUKmediaی راگەیاند: لەئێستادا توانیومانە هەموو كێشە یاسایی و كەموكورتیەكانی ماستەرپلانی هەڵەبجە چارەسەربكەین و ماستەر پلانەكەشمان گەیاندوەتە ئەنجومەنی وەزیران و چاوەڕێ‌ی  خەرجكردنی بودجە دەكەین بۆ جێبەجێكردنی.
وتیشی: بەپێی ماستەرپلانی نوێیەكە، ناحیەی سیروانیش دێتە ناو  ماستەرپلانی هەڵەبجەوە.

ماستەر پلان  بەناسنامەیەكی گرنگی شار دادەنرێت كە تێیدا ناوچەی بازرگانی و ناوچەی سەوزایی و پرۆژەی  خزمەتگوزاری گشتی تێدا دیاری دەكرێت، هاوكات بەڵگەیەكی گرنگ دەبێت بۆ پاراستی موڵكی گشتی و رێگریكردن لە داگیركردنی.

PUKmedia فەرحان حەمەخان - هەڵەبجە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket