riklam

ناتانیاهۆ: پێویسته‌ له‌ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆردا هه‌ماهه‌نگبین

kurdistani 10:23 PM - 2014-09-29
تیرۆرستان وه‌ك یه‌كن له‌ ژێر ناوی جیاوازدا

تیرۆرستان وه‌ك یه‌كن له‌ ژێر ناوی جیاوازدا

بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرایل له‌ وتارێكدا له‌ كۆبونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ نیویۆرك سه‌باره‌ت به‌ تیرۆرو مه‌ترسییه‌كانی، جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ تیرۆرستان مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ن بۆ سه‌ر ئاسایش و ئارامی سه‌رجه‌م جیهان و ئامانجیان نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌یه‌ له‌ جیهاندا و داگیركردنی هه‌موو جیهانه‌.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 29-9-2014 بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرایل، له‌ وتارێكیدا له‌ كۆبونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ نیویۆرك رایگه‌یاند: پێویسته‌ وڵاتانی جیهان پێكه‌وه‌ هه‌ماهه‌نگبین و كاربكه‌ن بۆ ریشه‌كێشكردنی تیرۆرو تیرۆرستان له‌ هه‌رشوێنێكی ئه‌م جیهانه‌دابێت، چونكه‌ تیرۆرستان له‌مڕۆدا بێگوێدانه‌ ئاین و نه‌ته‌وه‌و به‌ها مرۆییه‌كان گه‌وره‌و بچوك به‌ قێزه‌ونترین شێوه‌ له‌ناوده‌به‌ن.

وتیشی: تیرۆرستان به‌ ناوو شێوه‌ی جیاواز خۆیان پیشانده‌ده‌ن، به‌ڵام له‌ بنه‌ڕه‌تدا جیاوازییان نییه‌و وه‌ك چۆن بۆكۆحه‌رام و حه‌ماس وه‌ك یه‌كن، هاوشێوه‌ی داعش له‌ عیراق.

جه‌ختیكرده‌وه‌: تیرۆرستان ئامانجیان داگیركردنی هه‌موو جیهانه‌ و جیاوازی ناكه‌ن له‌ نێوان هاووڵاتیاندا، بێگوێدانه‌ ئادۆلۆژیای هه‌ر تاك و نه‌ته‌وه‌یه‌ك كوشتن و بڕین ده‌كه‌ن، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موو وڵاتانی جیهان هه‌ماهه‌نگبن له‌ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆرستان و له‌ناوبردنیان.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket