رێكخستنه‌كانی ئه‌ڵمانیا: له‌هه‌موو كات زیاتر شانازی به‌یه‌كێتیه‌وه ده‌كه‌ن
kurdistani 09:26 PM - 2014-09-29یه‌كێتیه‌كان سه‌ریان بڵنده
رێكخستنه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌موو كات زیاتر شانازی به‌یه‌كێتی بونه‌وه ده‌كه‌ن و پێیان وایه یه‌كێتیه‌كان سه‌ریان بڵنده.
له‌چوارچێوه‌ی كاروچالاكیه‌كانی كۆمیته‌ی ریكخستنی ئه‌ڵمانیاو دوای ته‌واوبوونی پشووی هاوین..رێكخستنه‌كانی ئه‌ڵمانیا چه‌ندین كۆڕومیزگردو كۆبونه‌وه‌یان ده‌ستپێكرد، تیایدا هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆ و رووبه‌روبونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌و تێكشكاندنی تیرۆریستان و پشتگیری نیوده‌وڵه‌تی پێشمه‌رگه‌و پێگه‌و قورسایی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و قوربانی و شه‌هیده‌كانی له‌و جه‌نگه‌دا ته‌وه‌ری گه‌رمی گفتوگۆی ئه‌و دانیشتنانه‌بوو له‌وانه:
رۆژی 27-9-2014، له‌شاری فرانكفۆرت به‌سه‌رپه‌رشتی كۆمیته‌ی رێكخستنی ئه‌ڵمانیاو به‌ئاماده‌بوونی دلێرسه‌یده به‌رپرسی كۆمیته كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رپرس و كارگیڕانی كه‌رتی ڕێكخستنی شاره‌كانی فرانكفورت، دارمشتاد، ماینز به‌ڕێوه‌چوو.
وێڕای رێزلێنان له‌شه‌هیدان كه‌رتی خانه‌خوێی فرانكفۆرت له‌وته‌یه‌كدا خۆشحاڵی خۆیان به‌كۆبونه‌وه‌كه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ریكخستنی ئه‌ڵمانیا ده‌بڕی به‌تایبه‌تی له‌م كاته‌دا كه كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه به‌هه‌لومه‌رجێكی سه‌خت و دژوار‌دا تێده‌په‌رێ.
دواتر دلێر سه‌یده به‌رپرسی كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیا له‌میانه‌ی چه‌ند ته‌وه‌رێكی گه‌رمدا هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆو ئه‌گه‌رو پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی شه‌ڕی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌و له‌شه‌ری به‌رگریه‌وه بۆ هێرشكردنه سه‌ر تیرۆریستانی داعش و تێكشكاندنیان و پێگه‌و قورسایی یه‌كێتی وشه‌هیده‌كانی وه‌ك هێزێكی شۆڕشگێڕی راسته‌قینه كه‌بۆچوون وسیاسه‌تی واقعیانه‌ی پێشبینی ده‌كردو ده‌ریشكه‌وت له‌ته‌نگانه‌دا چ هێزێكی پته‌وی مه‌یدانی تێكشكاندنی تیرۆریستانه‌و چ به‌رگریه‌ك به‌خوێن له‌ئازادی و سه‌روماڵی خه‌ڵك ده‌كات تاسیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی راست و دروستی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عیراق.
دلێر سه‌یده رونیكرده‌وه كه‌یه‌كێتی له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی كوردا قوربانی و باجی زۆری داوه، به‌ڵام روداوه‌كان ده‌ریان خست هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌گره‌ویان له‌سه‌ر یه‌كێتی و لاوازكردنی یه‌كێتی ده‌كرد به‌هه‌ڵه‌دا چوون و ئه‌مڕۆ یه‌كێتی به‌قورسایی وپێگه‌ی خۆی، به‌شه‌هیده‌كانی به‌دڵسۆزی و به‌رگری دوور له‌موزایه‌ده ده‌ریخست كه چ هێزێكه‌و هه‌میشه هه‌ر به‌گه‌وره‌یی ده‌مێنیته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌تیرۆریستان دلێر سه‌یده چه‌ندین نمونه‌ی هێنایه‌وه له‌سه‌ر به‌رچاوڕونی و بۆچونه‌كانی یه‌كێتی و له‌وبه‌ستێنه‌دا ئاماژه‌ی به‌چه‌ندین بیروبۆچونی مه‌لا به‌ختیار كرد كه‌چه‌ندین مانگ به‌ر له‌و روداوانه هۆشداریدایه هه‌موان و ته‌نانه‌ت له راگه‌یاندن و بواره‌كانی ڕۆژنامه‌نوسی یه‌كێتیشدا ئه‌و مه‌ترسیانه خرابوونه‌ڕوو كه‌ده‌كرا باشتر كورد خۆی بۆ ئاماده‌بكردبایه.
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا به‌رپرسی كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیا هه‌لومه‌رجی عێراق وچاره‌سه‌ری كێشه‌كانی له‌دیدی یه‌كێتی و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورده‌وه رونكرده‌وه‌و پێشی وابوو كه‌ڕوداوه‌كان، گۆڕانكاریه‌كان سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی وله‌سه‌رو هه‌موایانه‌وه ئه‌مریكاو ئه‌وروپا له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه‌ده‌بێ كیشه‌كانی نێوان به‌غداو كوردستان به‌دیالۆگ چاره‌سه‌ربكرێ هه‌ر له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه وه‌ك ئه‌و وتی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان به‌چاوپۆشین له‌باری سه‌رنج و یبینیه‌كانی به‌مه‌رج رازی بوو به‌شداری له‌حكومه‌تدا بكات و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێ له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا كێشه‌كانی نێوان هه‌ردولا بكه‌ویته به‌رده‌م گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردن ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عیراق و شاندی لایه‌نه عێراقیه‌كان بۆلای یه‌كێتی به‌تایبه‌تی وكوردستان هه‌نگاوی زه‌مینه‌خۆشكردنه بۆچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌تایبه‌تی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌یه‌كێتی به‌تایبه‌تی جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه.
له‌ته‌وه‌رێكی تردا باس له‌پشتگیری نیوده‌وڵه‌تی بۆهێزی پێشمه‌رگه‌كردو داواشیكرد كه‌رێكخستنه‌كان له‌چالاكیه سیاسیه‌كانی ره‌وه‌ندی كوردیدا چالاكانه به‌شداریبكه‌ن وپشتیوانی خۆیان بۆ رۆژئاوا‌و باكورو ڕۆژهه‌لات دوپاتبكه‌نه‌وه‌و پشتگیری له‌هێزی پیشمه‌رگه بكه‌ن و فشاره مه‌ده‌نیه‌كان بۆسه‌ر داگیركه‌ران چڕكه‌نه‌وه‌و ده‌نگی ناڕه‌زایی هه‌ڵبڕن وپه‌یامی ئازاره‌كانی شه‌نگال بگه‌یه‌نن وپشتیوانی وهاوكاری بۆگه‌له‌كه‌مان وئه‌زمونه دیموكراسیه‌كه‌ی مسۆگه‌ربكه‌ن..هه‌مان كات تیشكی خسته‌سه‌ر پرسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان وسه‌باره‌ت به‌و پرسه‌ش ڕونیكرده‌وه كه‌ناكرێ له‌پارێزگاكانی هه‌ولێرو دهۆك چۆنیان بوێ وابكه‌ن و سلیمانیش بكه‌نه متبه‌خی سیاسه‌ته‌كانی خۆیان..!!به‌رپرسی كۆمیته دوپاتیكرده‌وه پرسی پاریزگای سلێمانی و ئستحقاقاتی یه‌كێتی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌بێ له‌سه‌ر پێگه‌ی یه‌كێتی خویندنه‌وه‌ی بۆ بكری نه‌ك به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌خۆیان چۆنیان ده‌وێ وابێ وتیشی یه‌كێتی چیتر قبوڵی ئه‌وجۆره سیاسه‌ته‌ناكات كه‌به‌رامبه‌ری پیاده ده‌كرێ وهه‌موو سینارێۆو هه‌ماهه‌نگیه‌كان له‌سه‌ر حسابی یه‌كێتی ئاشكرابووه..له‌كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڤاڵان راشكاوانه بیروبۆچون وڕه‌خنه‌و تێبینیه‌كانیان خسته‌به‌رچاوو ئاماده‌ییشیان پیشاندا به‌هه‌ر شێوازێك كه‌بۆیان بكرێ پشت و په‌نای پێشمه‌رگه‌بن وهه‌میشه شانازی به‌یه‌كێتی بونیانه‌وه بكه‌ن.
*مێزگردی رێكخستنه‌كانی شاری نۆرنبیرگ؛
رۆژی دواترپاش نیوه‌ڕۆی 28-9-2014، له‌به‌ر رۆشنایی و رێنماییه‌كانی كۆمیته‌ی رێكخستنی ئه‌ڵمانیا كه‌رتی رێكخستنی نۆرنبێرگ كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی گرت و مێزگردێكیان بۆقسه‌كردن له‌سه‌رهه‌لومه‌رجی كوردستان و مه‌ترسیه‌كانی داعش به‌رێوه‌برد له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌ندامانی به‌شداربوو شانازی و سه‌ربه‌رزی خۆیان به‌یه‌كێتی بوونیان دوپاتكرده‌وه، به‌تایبه‌تی له‌هه‌لومه‌رجێكدا كه بۆجاری ده‌یه‌م ئه‌و راستیه سه‌لمێندرایه‌وه كه‌یه‌كێتی هێزی مژده‌به‌خش و نیشتمانی كوردستان وپارێزه‌ری راسته‌قینه‌ی دوور له‌موزایه‌ده‌یه بۆئازادی كوردستان.
كامه‌ران ره‌ووف به‌رپرسی كه‌رتی نۆرنبێرگ له‌میانه‌ی ته‌وه‌رێكدا هه‌لومه‌رجه‌كه‌ی به‌وردی رونكرده‌وه‌و تیشكی خسته‌سه‌ر سیاسه‌تی راست و دروستی یه‌كێتی و هه‌ڵه‌و كه‌موكوریه‌كانی خسته‌به‌رچاوو ئاماژه‌ی به‌قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه‌دا به‌تایبه‌تی شێره‌كوڕانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد كه‌سه‌لماندیان له‌مه‌یدانا چ شێرێكن و له‌شه‌ڕدا چ ره‌شه‌باو له‌بنیاتیانیشدا چ خه‌مخۆرێكی له‌خۆبوردوو چ شنه‌بایه‌كی ئاستین.
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا بیروبۆچونی هه‌ڤاڵانی خسته‌روو له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی نوێ و پێداویستی به‌خۆداچونه‌وه‌و پیاچونه‌وه به‌ڕێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی به‌له‌به‌رچاوگرتنی گرنگی ئه‌وریكه‌وتنامه‌یه له‌هه‌لومه‌رجی خۆیدا چه‌ند به‌گرنگ زانی پێداچونه‌وه به‌خاڵه‌كانیشیدا له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی تر به‌گرنگ دایه قه‌ڵه‌م.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین پرسی تر خرایه‌ڕوو له‌سه‌رو هه‌مویانه‌وه شانازی كردن به‌یه‌كێتی كه‌به‌سه‌ربه‌رزی ئه‌مڕۆ له‌كوردستانا سه‌لماندیه‌وه كه‌هێزی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه‌و بالای به‌رزی شه‌هیده‌كانی و سیاسه‌تی راستی وه‌ك خۆر به‌هیچ چه‌واشه‌كاریه‌ك ناشاریته‌وه.. له‌ته‌وه‌رێكی تردا هه‌ریه‌ك له‌كارگیڕانی به‌شی رێكخستن و دارایی راپۆرتی خۆیان خوێنده‌وه‌و باری سه‌رنج و رێنمایی خۆیان بۆئه‌ندامان خسته‌ڕوو داواشیانكرد كه‌له‌كۆڕو كۆبونه‌وه‌و چالاكیه‌كانداپێویسته هه‌ڤاڵان چالاكانه‌تر ئاماده‌بن و ڕۆلی خۆیان بگێڕن رونیشیان كرده‌وه كه‌به‌شداری نه‌كردن له‌هه‌ندێك چالاكیدا ده‌بێته‌هۆی به‌جێهێشتنی كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر پێگه‌ی یه‌كێتی وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا رویاندا كه‌ده‌كرا باشتر كاراتر به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكرابایه..
PUKmediaراگه‌یاندنی كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
کوردستان 08:40 PM - 2024-04-22 -
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22