riklam

موعه‌لیم: كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تیرۆر بوه‌ستێنێت

kurdistani 09:04 PM - 2014-09-29
 داعش ترسناكترین رێكخراوی تیرۆرستی جیهانه‌

داعش ترسناكترین رێكخراوی تیرۆرستی جیهانه‌

وه‌لید موعه‌لیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا له‌كۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند: داعش مه‌ترسیداترین رێكخراوی جیهانه‌و پێویسته‌ له‌ناببرێت.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ نیویۆرك وه‌لید موعه‌لیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا ئه‌مڕۆ 29-9-2014، وته‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌ باردۆخس سوریاو مه‌ترسییه‌كانی داعش له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌پێشكه‌شكردو ته‌ئكیدیكرده‌وه‌ كه‌ داعش ترسناكترین رێكخراوی تیرۆرستیه‌ له‌ جیهانداو پێویسته‌ سه‌رجه‌م وڵاتانانی جیهان هاوكاربن بۆ له‌ناوبردنی و بچوككردنه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆرستیه‌.

وه‌لید موعه‌لیم له‌ درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا داوای له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد، به‌ هه‌ماهه‌نگی كاربكه‌ن بۆ له‌ناوبردنی داعش و پاراستنی سه‌روه‌ری وڵاتان و بڕینی سه‌رچاوه‌ی دارایی و داهاتی داعش، له‌ پێناو له‌ناوبردنی مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر سوریاو وڵاتانی ناوچه‌كه‌و جیهان.

موعه‌لیم وتیشی: ده‌بێت وڵاتانی جیهان پێدانی چه‌ك به‌ چه‌كداران له‌ سوریا بوه‌ ستێنن و كاری جدی بكه‌ن بۆ هێوركردنه‌وه‌و ئارامكردنه‌وه‌ی بارودۆخی ناوچه‌كه‌ به‌ رێگه‌ی دیبلۆماسی و دانوستان و گفتوگۆ .

وه‌زیری ده‌روه‌ی سوریا داوای له‌ واشنتۆن كرد كه‌ چه‌ك به‌ چه‌كدارانی سوریا نه‌دات، چونكه‌ پێده‌چێت ئه‌و چه‌كانه‌ له‌ ماملانێكاندا ده‌ست تیرۆرستان بكه‌وێت و ئه‌و كات مه‌ترسی گه‌وره‌ له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌و جیهانیش گه‌وره‌ترده‌بێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا،  كه‌ رژێمی سوریا له‌گه‌ڵ هه‌موو رووبه‌ڕوبونه‌وه‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌كی تیرۆردایه‌و كاری بۆ ده‌كات و داواش له‌و وڵاتانی جیهان و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات كه‌ هاوكاربن بۆ دورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسی داعش له‌ سوریاو ناوچه‌كه‌.

له‌ درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا، موعه‌لیم وتی: ده‌بێت دانوستان بخرێته‌ دوای له‌ناوبردنی تیرۆر و دواتر به‌هه‌ماهه‌نگی وڵاتانی جیهان كاربكه‌ن بۆ ئاشتی و گێرانه‌وه‌ی ئاوه‌دانی ئاشتی بۆ ناچه‌ زه‌ره‌رمه‌نده‌كان، ئاشكراشیكرد كه‌ چه‌ندین جار هۆشداریمانداوه‌ كه‌ تیرۆر له‌سوریاو هه‌نگاو ده‌نێت به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌و ئه‌و كات مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر جیهان زیاتر ده‌بێت.

له‌ كۆتایی قسه‌كانیدا وه‌لید موعه‌لیم داوایكرد وڵاتانی جیهان رێز له‌ سه‌روه‌ری خاكی سوریا بگرن و داواشیكرد، هه‌وڵكانیان به‌رده‌وامبێت بۆ له‌ناوبردنی داعش له‌و وڵات.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket