riklam

د.موحسن: عیراق پێویستی به‌فه‌رهه‌نگی مام جه‌لال-ه‌ بۆ ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كان

kurdistani 07:28 PM - 2014-09-29
د.موحسن: مام جه‌لال سه‌ركرده‌ی ئاشتی و پێكه‌وه‌سازان بووه‌

د.موحسن: مام جه‌لال سه‌ركرده‌ی ئاشتی و پێكه‌وه‌سازان بووه‌

ئه‌مڕۆ 29-9-2014 د.موحسن عه‌بدولحه‌مید كه‌سایه‌تی ئیسلامی عیراقی، به‌ مه‌به‌ستی هه‌واڵپرسین سه‌ردانی سه‌رۆك مام جه‌لال-ی كرد.

له‌ دیدارێكدا، د.موحسن دڵخۆشی خۆی بۆ باشتربوونی باری ته‌ندروستی سه‌رۆك مام جه‌لال نیشاندا، له‌ خوای گه‌وره‌ش پاڕایه‌وه‌ كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی مام جه‌لال مایه‌ی خێرو خۆشی بێت بۆ گه‌لی كوردستان و گه‌لی عیراق به‌گشتی، كه‌ سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ ته‌مه‌نی دوورو درێژی خه‌بات و تێكۆشانی خۆی و هه‌روه‌ها له‌ وێستگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی وڵاتیشدا، خزمه‌تی كردوون و هه‌میشه‌ سه‌ركرده‌ی خێرو ئاشتی و ته‌بایی و پێكه‌وه‌ سازان بووه‌.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا، د.موحسن دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ عیراق بۆ ئێستاو ئایینده‌ش پێویستی به‌م فه‌رهه‌نگه‌ی مام جه‌لال هه‌یه‌ بۆ ئاشتی و پێكه‌وه‌ ژیانی نێوان پێكهاته‌كانی.

PUKmedia  تایبه‌ت

3227192992014_x1.jpg

3827192992014_x3.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket