״ئێستا باشتر ده‌ركه‌وتووه سیاسه‌تی یه‌كێتی له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا سه‌ركه‌وتوو بووه״
kurdistani 12:53 PM - 2014-09-29هه‌ڵمه‌ته چه‌واشه‌كارییه‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر پێگه‌ی یه‌كێتی نابێت
هه‌ڵمه‌ته چه‌واشه‌كارییه‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر پێگه‌ی یه‌كێتی نابێت
״ئێستا باشتر ده‌ركه‌وتووه سیاسه‌تی یه‌كێتی له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا سه‌ركه‌وتوو بووه״
سه‌ركه‌وتنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30 ی نیساندا، تائێستاش هه‌ندێك کەس‌و لایه‌نی سیاسی تووشی شۆك كردووه، له‌وكاته‌وه تائێستا په‌یتاپه‌یتا بوختان‌و قسه‌ی ناڕه‌واو هه‌واڵ و زانیاریی ناڕاست و چه‌واشه‌كارانه له‌دژی ی.ن.ك بڵاوده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام هه‌رزوو راستییه‌كان بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك روون ده‌بنه‌وه‌و تۆز قاڵێك كاریگه‌رییان له‌سه‌ر پێگه‌و رۆڵی به‌رچاوی یه‌كێتی نه‌بووه.
یه‌كێتی له‌هه‌ر شوێنێك بێت، ئازادیی راده‌ربڕین له‌وێیه
له‌تیف نێروه‌یی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی ی.ن.ك، به‌كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: دروشمی(یه‌كێتی له‌هه‌ر شوێنێك بێت، دیموكراسییه‌ت‌و ئازادیی راده‌ربڕین له‌و شوێنه‌یه) ئه‌مه دروشمێكی سه‌داسه‌د له‌شوێنی خۆیه‌تی‌و كاریپێكراوه، هه‌موو لایه‌نه‌كانیش سوودیان له‌و ئازادی‌و دیموكراسییه‌ته‌ی یه‌كێتی بینیوه، ئه‌وه له‌كاتێكدا به‌ڕای من یه‌كێتی خۆی وه‌ك پێویست سوودی له‌و ئازادییه نه‌بینیوه ئه‌وه‌ش له‌و پێناوه‌دا كه‌زۆرجار زیانی به‌خۆی (وه‌ك یه‌كێتی) گه‌یاندووه له‌به‌ر خاتری خزمه‌ت به‌كۆمه‌ڵگه‌و به‌لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌و به‌پرۆسه‌ی سیاسی، بۆیه ده‌بێت یه‌كێتی به‌رنامه‌و پلانی نوێتر دابڕێژێت تا له‌سایه‌ی ئه‌و ئازادییه‌دا باشتر سوود وه‌ربگرێت، به‌شێوه‌یه‌ك پێشوازیی له‌و ره‌خنانه بكات كه‌ڕه‌خنه‌ی راست‌و دروست‌و بنیاتنه‌رن بۆ یه‌كێتی‌و بۆ كۆمه‌ڵگه‌ش، ئه‌و ره‌خنانه‌شی رووبه‌ڕووی ده‌كرێنه‌وه كه بێبنه‌مان‌و مه‌به‌ستی ناڕه‌وایان له‌پشته‌وه‌یه‌و زیان به‌كۆمه‌ڵگه‌و دۆزی كورد‌و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌گه‌یه‌نن، پێویسته یه‌كێتی په‌یامی هه‌بێت بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه، سه‌باره‌ت به‌شێوازی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كانیش وتی: ئاشكرایه، كه‌هه‌ندێكجار یه‌كێتی بێده‌نگی ده‌نوێنێت‌و هه‌ندێكجاریش وه‌ڵامی هه‌یه، ده‌بێت له‌مه‌دا یه‌كێتی باشتر دیراسه‌ی ئه‌وه بكاته‌وه كه چ كاتێك وه‌ڵامبداته‌وه‌و به چ شێوازێك وه‌ڵامه‌كان ئاڕاسته‌بكات، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و تۆمه‌ته ناڕاستانه‌ی زیاتر بۆ موزایه‌ده‌ن.
سیاسه‌تێكی دروست
له‌تیف نێروه‌یی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد (ئه‌گه‌ر زۆر دوورنه‌كه‌وینه‌وه، ده‌بینین یه‌كێتی چ سیاسه‌تێكی نواندووه به‌رامبه‌ر هاتن‌و كوشتاری داعش‌و بڕینی بودجه‌ی هه‌رێم‌و په‌یوه‌ندیی نێوان به‌غداو هه‌رێم‌و كێشه‌كانی نێوانیان، به‌گشتیش ئه‌و وه‌زعه ناله‌باره‌ی به‌سه‌ر كوردستاندا هات، شتێكی شاراوه نییه‌و حه‌قیقه‌تێكی حاشاهه‌ڵنه‌گره كه‌یه‌كێتی هه‌ڵگری سیاسه‌تێكی ته‌ندروست بوو له‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كاره نه‌شیاوه‌كانی داعش له‌سه‌ره‌تای هاتنیانه‌وه تائێستا، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا).
شاردنه‌وه‌ی شكسته‌كانی خۆیان
ژینۆ محه‌مه‌د كادری ی.ن.ك كه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێریشه له‌فراكسیۆنی سه‌وز ده‌ڵێت: لای هه‌مووان ئاشكرایه ی.ن.ك رێگه به‌كادرو ئه‌ندامانی ده‌دات ره‌خنه‌بگرن، هه‌رئه‌وه‌شه وایكردووه ده‌رگای ره‌خنه بۆ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش بكرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌یكه‌ن به‌ڕاستی ره‌خنه نین‌و هێرشێكی ناڕه‌وان بۆ سه‌ر یه‌كێتی، هه‌مووشمان ئه‌وه ده‌زانین كه‌هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه یه‌كێتی حزبێكه بڕوای به‌دیموكراسییه‌ت هه‌یه، بڕوای به‌كوردایه‌تی هه‌یه پێش حزبایه‌تی، هه‌موو ئه‌مانه‌ش وایكردووه پێگه‌ی یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم‌و عیراق‌و جیهانیش به‌هێزو به‌هێزترببێت، وتیشی: له‌هه‌ر حاڵه‌تێكدا پێگه‌ی یه‌كێتی زۆر كاریگه‌ربێت به‌تایبه‌ت له‌كێشه‌و بڕیاره‌كاندا، هه‌موو لایه‌نه نه‌یاره‌كانی ده‌كه‌ونه ئه‌وه‌ی كه‌یه‌كێتی له‌ناو هاووڵاتیان‌و ته‌نانه‌ت جه‌ماوه‌ری خۆیشیدا بشكێنن‌و چه‌ندین قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن گوایه كێشه‌ی ناوخۆیی هه‌یه‌و هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆكاری كێشه‌كانی هه‌رێمه، به‌ڵام هاووڵاتیان‌و رای گشتی ئه‌وه باش ده‌زانن كه‌ئه‌وه یه‌كێتی نییه هۆكاری ئه‌و كێشانه‌یه دێنه‌ئاراوه، به‌ڵكو حزب‌و لایه‌نی دیكه‌یه‌و ئه‌و هه‌رایه‌ی به‌رده‌وام ده‌ینێنه‌وه‌و یه‌خه‌ی یه‌كێتی ده‌گرن، مه‌رامیان ئه‌وه‌یه شكسته‌كانی خۆیان‌و سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی خۆیانی پێ دابپۆشن، مه‌رامیانه ئه‌و كێشانه‌ی پێ په‌رده‌پۆش بكه‌ن كه له‌ناوخۆی حزبه‌كانی خۆیاندا هه‌یه.
یه‌كێتی هێزێكی دیار‌و كاریگه‌ره
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا كه ئایا یه‌كێتی چۆن مامه‌ڵه‌بكات له‌گه‌ڵ بوختان‌و قسه نه‌شیاوو ناڕاسته‌كان؟، ژینۆ محه‌مه‌د وتی:»ده‌بێت یه‌كێتی ئه‌وه به‌ئاسایی وه‌ربگرێت كه په‌نجه‌ی تاوانی بۆ درێژده‌كرێت‌و به‌رده‌وامیش ده‌بێت چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌بكات، چونكه یه‌كێتی هێزێكی دیار‌و كاریگه‌ره‌و هێزی دیكه ناتوانێت وه‌ك ئه‌و سیاسه‌تی راست‌و ره‌وان جێبه‌جێبكات، له‌وكاته‌شدا له‌چه‌ندین لایه‌نه‌وه هه‌وڵی له‌قاندنی سه‌نگ‌و قورسایی‌و ئه‌و سیاسه‌ته راسته ده‌درێت، به‌دڵنیاییشه‌وه ئه‌و بوختانانه هیچ له‌كاریگه‌ریی‌و قورسایی‌و سه‌نگی یه‌كێتی كه‌مناكه‌نه‌وه‌و رۆژگاریش ئه‌و راستیانه ده‌سه‌لمێنێت وه‌ك چۆن له‌ڕابردوودا سیاسه‌ته راست‌و ره‌واكانی یه‌كێتی ده‌ركه‌وتوون، بۆیه ده‌بێت یه‌كێتی باشتر له‌ئێستا، له‌داهاتوودا وه‌ڵامی راسته‌وخۆی هه‌بێت‌و هه‌ڵسه‌نگاندنیشی هه‌بێت بۆ هه‌موو تۆمه‌ته‌كان‌و قسه‌ی خۆی بكات، ته‌نانه‌ت سكاڵاش له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه به‌تایبه‌ت كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن تۆماربكات كه‌بوختانی بۆ ده‌كه‌ن.
یه‌كێتی به‌رده‌وام به‌ره‌وپێشچووه
په‌یوه‌ست به‌و بابه‌ته، د.به‌ختیار شاوه‌یس كه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه له‌فراكسیۆنی سه‌وز به‌كوردستانی نوێ-ی وت: هۆكاری ئه‌و فشاره زۆر‌و قسه‌و بوختانه ناڕاستانه دژی یه‌كێتی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دواییه كه‌یه‌كێتی ده‌نگێكی زۆری به‌ده‌ستهێناو لایه‌نه‌كانیش چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یان نه‌ده‌كرد كه‌هاوشانی ئه‌وان یه‌كێتی پێگه‌ی هه‌بێت‌و وایان چاوه‌ڕوانده‌كرد جه‌ماوه‌ری نه‌مابێت‌و له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی سه‌نگ‌و قورسایی نه‌مێنێت، به‌ڵام واده‌رنه‌چوو، كه‌یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی ئه‌و گه‌له‌كۆمه‌كێ‌و تۆمه‌تانه‌شی ئێستا ده‌كرێن هه‌ر ئه‌وه‌یه‌و هیچی دیكه، وتیشی: به‌درێژایی مێژوو، ئه‌و هێزه‌ی زۆرترین كێشه‌ی بۆ دروستكراوه، یه‌كێتییه، به‌ڵام یه‌كێتی به‌رده‌وام له‌ئاسته‌كانی سیاسی‌و رێكخراوه‌ییدا به‌ره‌وپێشچووه، راشیگه‌یاند: ئێستا باشتر ده‌ركه‌وتووه سیاسه‌تی یه‌كێتی له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا راست‌و دروست و سه‌ركه‌وتوو بووه.
PUKmedia له كوردستانی نوێ-ه‌وه
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18