riklam

خوێندكارانی كۆلێژی پزیشكی سلێمانی داواكارییه‌كانیان ده‌خه‌نه‌ڕوو

kurdistani 05:52 PM - 2014-09-28
مه‌به‌ست له‌و گردبوونه‌وه‌یه‌ ئاشكراكردن و راگه‌یاندنی یاداشتنامه‌كه‌ بوو به‌كه‌ناڵه‌كان

مه‌به‌ست له‌و گردبوونه‌وه‌یه‌ ئاشكراكردن و راگه‌یاندنی یاداشتنامه‌كه‌ بوو به‌كه‌ناڵه‌كان

له‌ به‌رامبه‌ر كردنه‌وه‌ی كۆلێژی پزیشكی گشتی ئه‌هلی له‌ زانكۆی كوردستان – هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ 28-9-2014 خوێندكارانی ناڕازی كۆلێژی پزیشكی گشتی زانكۆی سلێمانی له‌ به‌رده‌م زانكۆی سلێمانی گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا.

له‌ باره‌ی گردبوونه‌وه‌كه‌وه‌ ئاكام عومه‌ر عه‌لی نوێنه‌ری گشتی خوێندكارانی سكوڵی گشتی زانكۆی سلێمانی تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌ گردبوونه‌وه‌كه‌دا خوێندكارانی ناڕازی كۆلێژی پزیشكی گشتی یاداشتنامه‌یه‌كمان خوێنده‌وه‌، له‌ یاداشتنامه‌كه‌ماندا داوامان له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد كه‌ تا كاتی ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن ئه‌و بڕیاره‌ رابگیرێت، ئه‌گه‌ر له‌م ماوه‌یه‌ی دیاریكراوه‌ رانه‌گیرێت، ئه‌وا خوێندكارانی كۆلێژی پزیشكی گشتی هه‌رسێ شاری سلێمانی و هه‌ولێرو دهۆك خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری ده‌كه‌ین و ناچینه‌ هۆڵه‌كانی خوێندن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆلێژه‌ پزیشكییه‌ ئه‌هلییه‌ نایاساییه‌، چونكه‌ له‌ یاسای زانكۆ ئه‌هلییه‌كاندا رێگه‌ به‌ كرانه‌وه‌ی ئه‌و كۆلێژه‌ نه‌دراوه‌.

وتیشی: ئێمه‌ ئه‌مڕۆ مه‌به‌ستمان له‌م گردبوونه‌وه‌یه‌ ئاشكراكردن و راگه‌یاندنی یاداشتنامه‌كه‌مان بوو به‌ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، چونكه‌ پێشتر ئه‌و یاداشته‌مان ئاڕاسته‌ی وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی، وه‌زیری ته‌ندروستی، سه‌رۆكی زانكۆكان، لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌، كه‌ هه‌رچی زووه‌ رێگری بكه‌ن له‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆلێژه‌، بۆیه‌ چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین تا ئه‌و ماوه‌یه‌ی له‌ یاداشته‌كه‌ماندا ئاماژه‌مان بۆ كردووه‌.

PUKmedia  لانه‌ كاشان

سه‌باره‌ت به‌ هه‌مان بابه‌ت، پێشتر PUKmedia به‌دواداچوونی بۆ هۆكارو داواكاری خوێندكاران و پزیشكان كردووه‌ له‌باره‌ی مانگرتنیان و رازینه‌بوونیان به‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆلێژه‌.

راپۆرته‌كان:

*خوێندكارانی كۆلێژی پزیشكی هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كه‌ن و پزیشكانیش پشتیوانیانن

*خوێندكارانی كۆلێژی پزیشكی سلێمانی كات بۆ حكومه‌ت داده‌نێن

 

كۆپی یاداشتنامه‌ی خوێندكارانی كۆلێژی پزیشكی گشتی زانكۆ حكومییه‌كانی هه‌رێم

 

5251172892014_31412492014_2222222222222.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket