riklam

مه‌لا به‌ختیار كۆڕێكی له‌گه‌ڵ كۆمیته‌ی سویسرا به‌ست

kurdistani 03:28 PM - 2014-09-28
كۆمیته‌ی رێكخستنی سویرا میوانداری مه‌لا به‌ختیاری كرد

كۆمیته‌ی رێكخستنی سویرا میوانداری مه‌لا به‌ختیاری كرد

كۆمیته‌ی رێكخستنی سویرا له‌شاری زویرخ میوانداری  هه‌ڤاڵ مه‌لابه‌ختیار  لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی كرد .

سه‌ره‌تا كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ خوله‌كێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردو كوردستان ده‌ستیپێكرد، پاشان له‌ لایه‌ن لێپرسراوی كۆمیته‌ی سویسراوه‌ سۆران علی به‌ ناوی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كۆمیته‌وه‌ به‌خێرهاتنی مه‌لا به‌ختیار  لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و عادل موراد، باڵیۆزی عیراق له‌سویسرا‌ كرا .

له‌ده‌ستپێكی ئاخاوتنه‌كانیدا مه‌لابه‌ختیار به‌خێرهاتنی سه‌رجه‌م ئاماده‌بووانی كرد، پاشان تیشكی خسته‌ سه‌ر بانگهێشتكردنه‌كه‌یان له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانی سویسرا، باسی ناوه‌ڕۆكی دانیشتنه‌كانی كرد كه‌ بۆ كورد گرنگیه‌كی زۆری  ده‌بێت.

پاشان باسی له‌ خاڵه‌گرنگه‌كانی ئه‌م ئالۆزیانه‌ی ئێستای كوردستان و عیراق به‌ گشتی كردو بۆ ئاماده‌بووانی روونكرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێت له‌م كاته‌دا هه‌ڵوێستی كورد چۆن بێت و چۆن بڕوانینه‌ دۆزی كورد و سه‌ركه‌وتنمان له‌م جه‌نگی دژه‌ تیرۆره‌ی به‌رۆكی كوردستانی گرتووه‌و وه‌ هه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌ شه‌ڕی دژی تیرۆریستان ده‌كات له‌پاراستنی كوردستانی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی .

دواتر هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی باسكرد له‌ئارامبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئالۆزیانه‌ی  رووبه‌ڕوومان ده‌بنه‌وه‌ و یه‌كسختنه‌وه‌ی ماڵی كورد تا دۆزی كورد زیاتر سه‌قامگیرتر بێت و روونیشی كردوه‌، كه‌ گۆڕانگاریه‌ ئیجابیه‌كانی له‌كوردستان رویانداوه‌ له‌چاو ئێستای خواروی عیراق مه‌زه‌نه‌ ناكرێت له‌گه‌ڵ هاوشێوه‌ی كوردستاندا كه‌ تا ئێستا  به‌ سه‌ده‌ها خوێندنگا له‌خواروی عیراق  خوێندنگاكانیان له‌ قوڕ دروستكراوه‌ ژیان و خوێندن په‌یداكردنی ده‌رامه‌تی ڕۆژانه‌ ئه‌سته‌مه‌ و هه‌وڵبده‌ین ئه‌م سه‌قامگیریه‌ی ئێستا به‌ هه‌موومانه‌وه‌ به‌رقه‌راو باشتری بكه‌ین و ببینه‌ نموونه‌ و وه‌ك له‌ روانگه‌ی ووڵاتانه‌وه‌ په‌نجه‌ی گه‌واهیمان بۆ درێژ ده‌كه‌ن .

له‌و دانیشتنه‌دا به‌رێزیان تیشكی خسته‌ سه‌ر دواین گۆرانكاریه‌كانی یه‌كێتیی و به‌ره‌وپێشبردنی  یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ڕۆڵی یه‌كێتیی له‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارت و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستاندا.

 له‌هه‌مان كاتدا باسی له‌ گۆڕانكاریه‌كانی ووڵاتانی عه‌ره‌بی و چۆنیه‌تی ره‌وش و هه‌له‌و ئه‌زموونه‌كان كرد.

دواتر له‌ لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌ چه‌ندین پرسیاریان ئاراسته‌ كردو به‌ڕێزیان وه‌ڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانی ئاماده‌بووانی دایه‌وه‌.

له‌ كۆتایدا لێپرسراوی كۆمیته‌ به‌ناوی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانه‌وه‌ سوپاسی هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیاری كرد كه‌ ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ زیڕینه‌ی به‌خشیه‌ كۆمیته‌كه‌مان دووباره‌ به‌ خوله‌كێك وه‌ستان  بۆ گیانی پاكی شه‌هیدا كۆتایی به‌ كۆڕو سمیناره‌كه‌ هێنرا.


 PUKmedia ئالان قه‌ره‌داغی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket