riklam

ئه‌ڵمانیا.. نه‌وه‌یه‌كی ئه‌نفال نازناوی پیاوه‌ ئازاكه‌ وه‌رده‌گرێت

kurdistani 11:03 AM - 2014-09-28
كوردێك له‌ئه‌ڵمانیا نازناوی پیاوه‌ ئازاكه‌ وه‌رده‌گرێت

كوردێك له‌ئه‌ڵمانیا نازناوی پیاوه‌ ئازاكه‌ وه‌رده‌گرێت

له‌پای ئازایه‌تی ولێهاتوویی له‌یارمه‌تیدانی پۆلیس و هاوكاریكردنیان كوردێكی دانیشتووی باكووری ئه‌ڵمانیا بڕوانامه‌ی ئازایه‌تی و رێزلێنان، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و هه‌رێمه‌وه‌ وه‌رده‌گرێت.

زانا جه‌باری، دانیشتووی شاری لوبێكی باكووری ئه‌ڵمانیا له‌ڕووداوێكدا كاتێك دوو پۆلیس ده‌یانه‌وێت تاوانبارێك ده‌ستگیربكه‌ن،تاوانباره‌كه‌ رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه‌و له‌شه‌ڕێكی توندوتیژدا پۆلیسێك بریندارده‌كات و ئه‌وه‌ی تریش له‌ده‌ستی راده‌كاو داوای یارمه‌تی له‌وخه‌ڵكه‌ ده‌كات كه‌له‌ده‌وروبه‌ری شوێنێ رووداوه‌كه‌دا‌ن، بۆیه‌ زانا به‌هانای پۆلیسه‌كانه‌وه‌ ده‌چێت وله‌شه‌ڕێكی كوردانه‌دا تاوانباره‌كه‌ ده‌ستگیرده‌كات و راده‌ستی پۆلیسه‌كانی ده‌كاته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی شاری لوبێك و ده‌زگا په‌یوه‌ندیده‌ره‌كانی هه‌رێمه‌كه‌ ئه‌و یارمه‌تیه‌ی زانا به‌رزده‌نڕخێنن وله‌ڕێوه‌ڕه‌سمێكدا بڕوانامه‌ی ئازایه‌تی پێ ده‌به‌خشن، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی شلیسڤێگ هۆڵشتاین له‌ نامه‌یه‌كی تایبه‌تیدا بۆ ئه‌و گه‌نجه‌ كورده‌ سوپاسی داموده‌زگاكانی هه‌رێمه‌كه‌ی پێڕاده‌گه‌یه‌نێت و داوای لێده‌كات كه‌له‌سه‌ر ئه‌و ره‌وشته‌ به‌رزو به‌ئه‌مه‌كیه‌ی به‌رده‌وام بێت وهه‌رێمه‌كه‌  نازاناوی ( پیاوه‌ ئازاكه‌) به‌ زانا ده‌به‌خشێت.

ناوبراو بۆ  PUKmedia  وتی: من كارێكی زۆر ئاساییم كردوه‌، له‌هه‌رشوێنێك بم و ببینم تاوانبارێك هه‌ڵبكوتێته‌ سه‌ر یاساو پۆلیس و ئاسایش وبتوانم یارمه‌تیان بده‌م بێ سڵه‌مینه‌وه‌ له‌پێناو عه‌داله‌ت و به‌رقه‌رابونی یاساو ئارامیدا ده‌یكه‌م و سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێمی باكوور ده‌كه‌م كه‌رێزی زۆریان گرتووم .

زانا شه‌ریف قادر له‌ساڵی 1972 له‌ناوچه‌ی جه‌باره‌ی شاری كه‌ركوك له‌دایك بووه‌، باوك و ژماره‌یه‌ك له‌كه‌سوكاری نزیكی به‌رشاڵاوی ئه‌نفاله‌به‌دناوه‌كه‌ كه‌وتوون، ماوه‌ی 17 ساڵه‌ له‌ئه‌ڵمانیا ده‌ژی و ئه‌ندامێكی چالاكی كه‌رتی رێكخستنی شاری لوبێكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌.


 PUKmedia بورهان ئه‌مین/ ئه‌ڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket