خوێندكارانی كۆلێژی پزیشكی سلێمانی كات بۆ حكومه‌ت داده‌نێن
kurdistani 09:19 PM - 2014-09-27پزیشكانیش پشتیوانیانن
سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی كۆلێژی پزیشكی تایبه‌ت له زانكۆی كوردستان – هه‌ولێر، خوێندكارانی كۆلێژی پزیشكی له زانكۆ حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نن كه ئه‌وه دژی بنه‌ما زانستییه پزیشكییه‌كانه‌و رازی نابن ئه‌و كۆلێژه بكرێته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یاداشتنامه‌یه‌كیان ئاڕاسته‌ی وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، وه‌زیری ته‌ندروستی، سه‌رۆكی زانكۆكان، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم كردووه، كه هه‌رچی زووه رێگری بكه‌ن له كردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆلێژه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سبه‌ینێ 28-9-2014 خوێندكارانی كۆلێژی پزیشكی گشتی سلێمانی گردبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامده‌ده‌ن.
ئاكام عومه‌ر عه‌لی نوێنه‌ری گشتی خوێندكارانی سكوڵی گشتی زانكۆی سلێمانی تایبه‌ت به PUKmedia ی راگه‌یاند: بڕیاره سبه‌ینێ گردبوونه‌وه‌ی خوێندكارانی ناڕازی له كۆلێژی پزیشكی زانكۆی سلێمانی له به‌رده‌م ده‌رگای گشتی زانكۆی سلێمانی رێكبخرێت، سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی كۆلێژی پزیشكی گشتی ئه‌هلی له زانكۆی كوردستان – هه‌ولێر.
وتیشی: له‌و گردبوونه‌وه‌یه‌دا ئێمه یاداشتێك ده‌خوێنینه‌وه كه پێشتریش ئاڕاسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانمان كردووه، له یاداشته‌كه‌ماندا چه‌ند خاڵێك هاتووه‌و تیایدا داوای راگرتنی ئه‌و كۆلێژه ده‌كه‌ین و كاتێك دیاریده‌كه‌ین بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له‌و ماوه‌یه‌ی بۆیان دیاریده‌كه‌ین وه‌ڵامیان داینه‌وه‌و كردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆلێژه‌یان راگرت، ئه‌وا ئێمه له‌كاتی كردنه‌وه‌ی وه‌رزی نوێی خوێندنی ئه‌مساڵ ده‌وامی ئاسایی ده‌كه‌ین و ده‌ستخۆشی له‌و بڕیاره‌یان ده‌كه‌ین له پێناو خزمه‌تی گشتی به پزیشكان و هه‌روه‌ها به نه‌خۆشانیش، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو له‌و ماوه‌یه‌دا وه‌ڵامیان نه‌داینه‌وه یان وه‌ڵامه‌كه‌یان به نه‌رێ بوو، واتا كردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆلێژه رانه‌گیرێت و رێگه به كردنه‌وه‌ی بده‌ن، ئه‌وا ئێمه ده‌وام ناكه‌ین و مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له هه‌رسێ شاری سلێمانی و هه‌ولێرو دهۆك راده‌گه‌یه‌نین تا ئه‌وكاته‌ی بڕیاره‌كه‌مان بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
نوێنه‌ری گشتی خوێندكارانی سكوڵی گشتی زانكۆی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه كردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆلێژه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ بنه‌ما زانستی و ته‌ندروستییه‌كاندا ناگونجێت و هیچ مه‌عقولیه‌تێكی نییه به‌وشێوه‌یه پزیشك دروستبكه‌ن، كه دڵنیام ئه‌وجۆره پزیشكانه له دواڕۆژدا ناتوانن خزمه‌ت به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و هاووڵاتیان و كۆمه‌ڵگاكه‌مان بكه‌ن.
هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست، د.سه‌ڵاح سه‌عید سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی تایبه‌ت به PUKmedia ی راگه‌یاند: زانكۆی كوردستان – هه‌ولێر به بڕیارێكی تایبه‌ت له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا دامه‌زراوه، زانكۆیه‌كی حكومی قازانج نه‌ویسته، به‌ڵام ئه‌و زانكۆیه تا راده‌یه‌ك سه‌ربه‌خۆیی هه‌یه له بڕیاره‌كانیدا به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا بڕیارێكی ده‌ركردووه به كردنه‌وه‌ی كۆلێژێكی پزیشكی گشتی ئه‌هلی، له به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌شدا خوێندكارانی كۆلێژی پزیشكی زانكۆ حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاش نیگه‌رانه له‌و بڕیاره، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌پێی فه‌رمانێك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه هاتووه كه جگه له زانكۆ حكومییه‌كان، هیچ زانكۆیه‌كی ئه‌هلی بۆیان نییه كۆلێژی پزیشكی گشتی بكه‌نه‌وه له هه‌رێمی كوردستان.
وتیشی: نیگه‌رانی خوێندكارانی كۆلێژی پزیشكی و پزیشكانی هه‌رێمی كوردستانیش له ئه‌نجامی ئه‌وه‌دایه كه كۆلێژه پزیشكییه‌كانی هه‌رسێ پارێزگای سلێمانی و هه‌ولێرو دهۆك ئاستێكی زۆر به‌رزیان هه‌یه، به راده‌یه‌ك كه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا توانیویانه ژماره‌یه‌كی زۆری پزیشك بخه‌نه ناو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵگاوه، كه به سه‌ركه‌وتووانه ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێكردووه، هه‌روه‌ك هۆكارێكی تری نیگه‌رانیشیان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌و كۆلێژه به پاره‌یه‌و به نمره‌یه‌كی زۆر كه‌متره له‌چاو ئه‌و خوێندكارانه‌ی له زانكۆ حكومییه‌كانن له كۆلێژی پزیشكی گشتی و به هه‌قی خۆیان له‌و كۆلێژه وه‌رگیراون و ماندوو بوون تا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئاسته، بۆیه ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین كه رێگه به كردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆلێژه نه‌درێت و رابگیرێت.
سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی راشیگه‌یاند: ئه‌م بڕیاره زوڵمێك نییه ته‌نها له توانای خوێندكاران، به‌ڵكو زوڵمه له نه‌خۆش، چونكه یه‌كێك له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی خوێندن له كۆلێژه پزیشكییه‌كاندا ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌و خوێندكارانه له چ شوێنێك یان چ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك پراكتیك ئه‌نجامده‌ده‌ن، ئاشكراشه كه كۆلێژه پزیشكییه‌كانی زانكۆ حكومییه‌كان به‌شێكی ته‌واوكه‌رن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نه‌خۆشخانه فێركارییه‌كاندا، له‌به‌رئه‌وه خوێندكاران له‌وێ خولی ته‌واوه‌تی ده‌بینن و وانه پراكتیكییه‌كانیان له‌وێ ته‌واوده‌كه‌ن، بۆیه لێره‌دا پرسیارێك دروستده‌بێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه "ئایا ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌و كۆلێژه به پاره ده‌خوێنن، دواتر له‌كوێ وانه پراكتیكییه‌كانیان ده‌خوێنن؟"، ئه‌گه‌ر وه‌كو خۆیان ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن له زانكۆیه‌كی نه‌مساوی ئه‌و خوله ته‌واوده‌كه‌ن، ئه‌وا ئێمه زانیاریمان هه‌یه كه هیچ وڵاتێكی ئه‌وروپی رێگا به پزیشك نادات كاری پزیشكی بۆ نه‌خۆشه‌كانیان بكات، ئه‌گه‌ر هه‌موو مه‌رج و بنه‌ماكانی ئه‌و وڵاته كه هه‌یه جێبه‌جێی نه‌كردبێت.
PUKmedia لانه كاشان
پێشتر PUKmedia له باره‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆلێژه له زانكۆی كوردستان – هه‌ولێرو هۆكاری ناڕه‌زایی خوێندكاران و پزیشكان و داواكارییه‌كه‌یان، راپۆرتێكی ئاماده‌كردبوو، بۆ بینینی ئه‌و راپۆرته كلیكی ئێره بكه.
كۆپی یاداشتنامه‌ی خوێندكارانی كۆلێژی پزیشكی گشتی
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ بنەماڵەی خاتوو رقیە
پرسەنامە 03:27 PM - 2024-04-20 -
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19