riklam

جوڵەی بازرگانی مەرزی پەروێزخان 70% زیاد دەكات

kurdistani 08:37 PM - 2014-09-26
رۆژانە نزیكەی 600 بارهەڵگر بارەكانیان بەرەو ناوەڕاست و خواروی عیراق دەبەن

رۆژانە نزیكەی 600 بارهەڵگر بارەكانیان بەرەو ناوەڕاست و خواروی عیراق دەبەن

بەڕێوبەری گومرگی گەرمیان رایدەگەیەنێت لەئێستادا بەهۆی كۆنترۆڵكردنەوەی بەشێكی زۆری ناوچەكانی حەمرین و چەند ناوچەیەكی تر كە رێگەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكانی مەرزی پەروێزخان بووە، جموجۆڵی بازرگانی لەمەرزی پەروێزخان 70% زیادیكردوەو ئەمەش زۆر دڵخۆشكەرە بە بەراورد لەگەڵ دوو مانگی رابردوو.
 
حسێن محەمەد بەڕێوبەری گومرگی گەرمیان بۆPUKmedia  باسی لەوەشكرد بۆ ماوە مانگێگ تا دوو مانگ تیرۆریستانی داعش كۆنترۆڵی چەند ناوچەیەكیان لەسنوری حەمرین بەدەستەوە بووە، كە رێگەی سەرەكی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكانی مەرزی پەروێزخان بووە، بۆ بردنی بارەكانیان بەرەو ناوچەكانی ناوەڕاست و خواروی عیراق، بۆیە كاریگەری زۆر خراپی لەسەر رەوشی بازرگانی مەرزی پەروێزخان هەبووە.

رونشیكردەوە لەئێستادا بەهۆی كۆنترۆڵكردنەوەی بەشێكی زۆری ئەو شوێنانە لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەو سوپای عیراقەوە رێگەكە باش بووەو ئەمەش كاریگەری لەسەر جوڵەی بازرگانی هەبووە 70% زیادیكردوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد رۆژانە نزیكەی 600 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بارەكانیان بەرەو ناوەڕاست و خوارووی عیراق دەبەن، كەلەكاتی ئاسایدا و نەبوونی شەڕو ئاڵۆزیەكان رۆژی زیاتر لە  هەزار ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەرەو خوارو ناوەراستی عیراق دەچون.

بەڕێوبەری گومرگی گەرمیان جەختی لەوەشكردەوە رێگەی ئیمام وەیس یەكێكە لە ستراتیژیترین رێگەكانی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكانی مەرزی پەروێزخان،  گەر بێت و لەرووی ئەمنیەوە توندوڵبكرێتەوە ئەوە رۆژانە زیاتر لە هەزارو 500 باری مەرز پەروێزخان بەرەو ناوەڕاست و خوارووی عیراق دەبرێت.

PUKmedia  سامان یاروەیس - گەرمیان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket