منداڵێك چه‌ند قوت‌و شیری خواردووه بۆی هه‌ڵگیراوه
kurdistani 08:12 PM - 2014-09-23ئاره‌نگی ته‌مه‌ن 4 ساڵان
دایك و باوكێكی دانیشتووی شاری كه‌لار ته‌واوی قوتوی ئه‌و شیرانه‌ی كه منداڵه‌كه‌یان له دوو ساڵی ته‌مه‌نیدا خواردوویه‌تی وه‌كو یادگاری هه‌ڵیانگرتووه، باوكی منداڵه‌كه‌ش باس له‌وه ده‌كات كه وه‌كو یه‌كێك له یادگاره گه‌وره‌كانی ژیانی له ده‌فته‌ری یاداشته‌كانیدا بۆمان تۆماركردووه.
دلێر عه‌بدولڕه‌حمان باوكی ئاره‌نگی ته‌مه‌ن 4 ساڵان له باره‌ی ئه‌و كاره‌یانه‌وه به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئاره‌نگ كه تاكه منداڵمانه له رۆژی 7/12/2010 له‌دایكبووه، هه‌ر له سه‌ره‌تای له‌دایكبوونییه‌وه به‌تایبه‌ت كه له دوو ساڵی یه‌كه‌مدا شیری قوتوی ده‌خوارد، بڕیامانداوه ته‌واوی ئه‌و قوتوانه‌ی كه شیره‌كه‌ی ناوی به‌كارهێناوه وه‌كو یادگارییه‌ك بۆی كۆبكه‌ینه‌وه تا ئه‌وكاته‌ی گه‌وره ده‌بێت.
وتیشی: شیری قوتوه‌كان به‌پێی ساڵی یه‌كه‌م و دووه‌می ته‌مه‌نی ره‌قه‌میان هه‌یه، دوای دوو ساڵه‌كه بۆمان كردووه به كیسه، كیسه‌كانمانیش بۆ هه‌ڵگرتووه، ژماره‌ی ئه‌و قوتوه شیرانه‌ش 172 قوت‌و بووه كه له ماوه‌ی دوو ساڵی سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی به‌كاریهێناوه، جگه له‌وه‌ش به‌رواری به‌كارهێنانه‌كه‌شمان له ژێره‌وه‌ی قوتوه‌كه نووسیوه.
باوكی ئاره‌نگ سه‌باره‌ت به ژیانی منداڵه‌كه‌ی رایده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌موو ساڵێك ده‌فته‌رێكی یادگاری بۆ داده‌نێم كه تایبه‌ت به رووداوه‌كانی ژیانی، ئێستا جگه له تۆماركردنی ئه‌و قوتوه شیرانه شتی تریشمان بۆ كردووه، بۆ نموونه هه‌رچی ئه‌و پێلاوانه‌ی بۆمان كڕیوه‌و به‌كاریهێناوه ژماره‌یان 30 دانه‌یه.
وتیشی: ته‌نانه‌ت چه‌ندجار نه‌خۆش كه‌وتووه‌و چه‌ند ده‌رزیمان لێداوه، چه‌ندجار برینداربووه‌و چه‌ندجار سوتاوه، هه‌مووی تۆماركراون به كات و به‌رواری رووداوه‌كه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 12 هه‌زار وێنه‌و گرته‌ی ڤیدیۆی تایبه‌ت به ژیانی تۆماركراوه‌و بۆی هه‌ڵگیراوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه منداڵه‌كه‌ی زۆر حه‌زی له پیشه‌ی پۆلیسی هاتوچۆیه‌و به‌رده‌وام یاری به ئۆتۆمبێله‌كانی ده‌كات و له ته‌مه‌نی 6 مانگییه‌وه ئاكاونتی فه‌یسبوكم بۆ داناوه.
ده‌باره‌ی ئایینده‌ی منداڵه‌كه‌ی وتی: خۆم كاری رۆژنامه‌نووسی ده‌كه‌م، بۆیه زۆر ئاره‌زووی ئه‌رشیف ده‌كه‌م، بۆیه بڕیارمدا ئه‌وه له ژیانی منداڵه‌كه‌مدا بكه‌م، به جیاواز له ژیانی منداڵه‌كانی تر، بڕیاریشمداوه كه گه‌وره‌بوو بیخه‌ینه ده‌ستی خۆی بزانین چیان لێده‌كات.
PUKmedia سامان یاروه‌یس
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19