كۆسره‌ت ره‌سوڵ: له‌جه‌نگی داعشدا كورد سه‌لماندی كه‌یه‌ك هه‌ڵوێسته
kurdistani 01:34 AM - 2014-09-22جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان
كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی فورات نیوز رایگه‌یاند، ئه‌و كاره‌ساته‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی داعش له‌شه‌نگال روویدا زۆر ناخۆش بوو ئه‌گه‌ر له هه‌ڵه‌بجه گه‌وره‌تر نه‌بووبێت كه‌متریش نه‌بووه، وتیشی، به‌داخه‌وه كه ئه‌و خه‌ڵكه ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر هات، ده‌بوو ئێمه زووتر خۆمان ئاماده‌بكردایه و خوێندنه‌وه‌مان بۆ ئه‌وه‌هه‌بووایه كه داعش دژی كه‌میینه‌ن دژی دینه‌كانن دژی مرۆڤایه‌تین.
ده‌قی چاوپێكه‌وتنه‌كه...
پرسیار.. وه‌ك ئاگادارن داعش بۆته به‌ڵایه‌ك به‌سه‌ر گه‌لی كورده‌وه، داعش چۆن پێناسه ده‌كه‌ن؟
وه‌ڵام.. داعش رێكخراوێكی كۆنه‌په‌رستی ئیسلامییه دژی به‌ها ئه‌خلاقی و مرڤاییه‌تییه‌كان له هه‌موو دنیادا، ئێستاش بوونه‌ته به‌ڵایه‌كی گه‌وره بۆسه‌ر هه‌موو گه‌لی كورد له هه‌موو به‌شه‌كانی، بۆیه پێویسته هه‌مان به‌یه‌كه‌وه له دژیان بوه‌ستینه‌وه، به‌هاوكاری ئه‌و وڵاتانه‌شی كه پشتیوانی له بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتخوازی ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ كه ئه‌و تیرۆریستانه نه‌مێنن و له ناو بچن.
پرسیار.. كاتێك كه سه‌یری داعش ده‌كه‌ین له‌رووی عه‌سكه‌ری و رێكخستنیه‌وه، رێكخستوو ده‌بینرێ، ئه‌وه چۆن سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كێ له‌پشتییه‌وه‌یه‌تی؟
وه‌ڵام.. بێگومان ئه‌و مه‌بده‌ئه ئیسلامییه‌ی كه ئێستا هه‌یه له ناوچه‌كه‌و له دنیادا كاریگه‌ری هه‌یه، ئێستا وه‌ك سه‌رده‌می حه‌فتاكان، ئه‌و سه‌رده‌مه مه‌بده‌ئی ماركسی لینینی هه‌بوو، به‌ڵام ئێستاكه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هه‌یه، وه‌ك خۆشتان ئه‌زانن ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئایدۆلۆژیایه‌كی زۆر مه‌ترسیداریان هه‌یه، خه‌ته‌رن له‌سه‌ر مافی مرۆڤ له‌سه‌ر نه‌ته‌وه، به‌رای من بێگومان ده‌وڵه‌تانیان له‌پشته ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌كانن، ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ی ناكۆكی دروست بكه‌ن ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن، بۆ نمونه تاڵیبان له ماوه‌یه‌كی كورت دا هه‌موو ئه‌فغانستانیان گرت كاتی خۆی، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه نه‌بووینایه ئێره‌یان هه‌موو ده‌گرت.
پرسیار.. پێناسه‌تان بۆ ئیسلام و داعش چییه؟
وه‌ڵام.. ئیسلام و داعش دوو شتی جیاوازن، ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئیسلام بێ نابێ ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر خه‌ڵك، نابێ خه‌ڵك سه‌رببڕێ و بێ رێزی به‌رامبه‌ر مرۆڤه‌كان بكات، ئه‌وان ئیسلام نیین ده‌ره‌وه‌ی ئیسلامن و خه‌وارجن ئه‌وانه‌ی كه كاتی خۆی له سه‌رده‌می خه‌لیفه عوسمان هه‌بوون، ده‌یڵێمه‌وه نه ئیسلامن و نه باوه‌ڕیان به‌ئیسلامیه‌تیش هه‌یه.
پرسیار.. هه‌ڵوێست و په‌یوه‌ندی نێوان وڵاتانی دراوسی وه‌ك(ئێران، توركیا و سوریا) له‌گه‌ڵ داعشدا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
وه‌ڵام.. ئێران هه‌ڵوێستی زۆر باش بوو یارمه‌تی دایین به‌بێ به‌رامبه‌ر هاتنه ده‌نگ، سوریاش روون نییه من رایێكی تایبه‌تم هه‌یه له‌سه‌ر ئۆپۆزسیۆن و لایه‌نه‌كانی تر، به‌ڵام نازانم له‌ئێستادا سوریا رای چۆنه به‌رامبه‌ر به‌م بارودۆخه له‌گه‌ڵدایه یا نه، بیانوویه‌كیشیان له‌ده‌ستدانییه ئه‌وان له‌و ره‌وشه قازانج ناكه‌ن، وه‌ك بینیمان داعشه‌كان له موسڵ پارێزگارێكی سیاسی‌یان دانا، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك لایانبرد، وه‌ك ده‌بینین داعش له ده‌ره‌وه‌ی خۆیان كه‌سی تریان ناوێ، به‌ڵام پێموایه ده‌بوو هه‌ڵوێستی دۆسته‌كانمان كه پێیان ده‌ڵێین دۆست ده‌بوو زۆر باشتر بووایه.
پرسیار.. ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی موسڵ و به‌شێكی ناوچه كوردستانییه‌كانی باشوری ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی باشووری كوردستان ئامانج لێی چی بوو؟
وه‌ڵام.. زانیاری زۆر ده‌قیقم نییه، به‌ڵام به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان ئه‌وان ده‌یانه‌ویست كه حكومه‌تی مالكی بڕوخێنن و خۆیان كۆنه به‌عسییه‌كان به‌هاوكاری ئه‌و رێكخراوه ئیسلامییه موته‌ته‌ریفه‌كان بێنه‌وه سه‌ر حوكم.
پرسیار.. تێبینیتان چییه له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه سه‌ره‌تا هاتنی داعشیان به باش له قه‌ڵه‌مدا و ته‌نانه‌ت وترا كه هاتنیان شتێكی باشه‌و بۆمان ده‌ستكه‌وته؟
وه‌ڵام.. ئێمه وه‌ك یه‌كێتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شتێكی وامان نه‌وتووه، میلله‌تی كورد دۆستی بزوتنه‌وه تیرۆریستی و ئیرهابییه‌كان نییه، ده‌شڵێین ئه‌وان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابنه دۆستمان و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌هاتبانایه كوردستانیش ئێمه ده‌بوو وه‌ك تیرۆریست له‌دژیان بووینایه.
پرسیار.. له كوردستان گه‌وره‌ترین تاوانكاری له شه‌نگال دروست بوو، پاشه‌كشێی پێشمه‌رگه‌ش هه‌بوو له‌وێ، ده‌بێ چۆن شرۆڤه‌ی ئه‌و راستییه‌ی شه‌نگال بكرێ؟
وه‌ڵام.. به‌رای من كاره‌ساتی شه‌نگال زۆر ناخۆش بوو كه له هه‌ڵه‌بجه گه‌وره‌تر نه‌بووبێ كه‌متر نه‌بووه، به‌داخه‌وه كه ئه‌و خه‌ڵكه وای به‌سه‌ر هات و ده‌بوو ئێمه زووتر خۆمان ئاماده بكردایه و خوێندنه‌وه‌مان بۆ ئه‌وه‌هه‌بووایه كه دژی كه‌میینه‌ن دژی دینه‌كانن دژی مرۆڤایه‌تین، ده‌بوو هه‌وڵمان بدایه كه ئه‌وه رووی نه‌دابووایه كه روویدا ئێستا ده‌توانیین پیلانی ئازادكردن دابرێژین و بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان.
پرسیار.. دوو ساڵ زیاتره هێرشێكی به‌رفراوان له‌لایه‌ن داعشه‌وه بۆسه‌ر رۆژئاوا هه‌یه، به‌ڵام باشور بێده‌نگ بوون به‌تایبه‌ت له‌ئاستی په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هۆكاره‌كه‌ی چییه؟ بۆ مه‌ترسی داعش بۆسه‌ر هه‌موو كوردستان نه‌بیندرا كه دواتر روویدا؟
وه‌ڵام.. به‌رای من بۆیه كورد نه‌بووه‌ته خاوه‌نی ده‌ستكه‌وت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه یه‌ك هه‌ڵوێست نیه، ده‌بێ ئێستا سی ملیۆن كه‌س بی و ده‌وڵه‌تت نه‌بێ؟، هه‌ر نییه له دنیادا، هه‌ر ده‌بوو ئه‌گه‌ر به خۆپیشاندانیش بووایه شتێكمان هه‌بوایه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كده‌نگ نیین و هه‌ر لایه‌نه‌و به دڵی خۆی رێككه‌وتن ده‌كات ئه‌مانه زۆر خراپن، پرسی كورد یه‌ك پرسه، پرسی باكور، باشور، رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا هه‌مووی یه‌ك پرسن و هه‌مووان یه‌ك میلله‌تین كه به‌زۆر دابه‌شكراوین به‌سه‌ر چوارپارچه و ئه‌وانه‌ی له شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م له‌به‌ره‌یه‌كدابوون كوردستانیان به‌م دۆخه برد و ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه ئێستا روویدا ئه‌وه‌ی باش بوو كه هه‌موو هێزه‌كان پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی و پارتی، په‌كه‌كه، كۆمه‌ڵه و دیموكرات هه‌مووان له‌به‌ره‌یه‌كدابووین كه شتێكی زۆر باشه كه ئه‌وانه كوردبوون و به‌ناوی كورده‌وه ده‌یانكرد و ئه‌وه زۆر گرنگه.
پرسیار.. وه‌ك ده‌زانرێ له‌به‌رامبه‌ر داعش هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دروستبوو و توركیا بێده‌نگ بوو به‌شداریش نه‌بوو، ته‌نانه‌ت ده‌وترێ هاوكاری داحشیش ده‌كات ئه‌وه به‌چی واتایه‌كه؟
وه‌ڵام.. با زوو بڕیار نه‌ده‌ین له ئیتیهامكردنیان بۆ بڕیاردان، با باش به‌دواداچوون بۆ پرۆسه‌كه بكه‌ین بزانین هه‌ڵوێستی توركیا بۆ وابووه، ئه‌وان ده‌ڵێن (٢٩) كه‌سمان ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه له‌به‌ر ئه‌وان بووه، (٢٩) كه‌س چییه؟ به‌رای من ئه‌وه باسنه‌كردنی زۆر باشتره له باسكردنی و ئه‌وه پاساو نییه. هه‌رچه‌ند ناتوانم ئیتیهامی توركیا بكه‌م، به‌ڵام كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك هه‌بوو له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه.
پرسیار.. پشتیوانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه بۆ هه‌رێم چۆن ده‌بینن؟
وه‌ڵام.. شتێكی زۆر باشه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆره و پشتیوانییه له كورد بۆ نمونه ده‌وڵه‌تێكی گه‌وره‌ی وه‌ك ئه‌مریكا ده‌ڵێت، پێشمه‌رگه قاره‌مان و ئازایه ئه‌وه بۆ كورد زۆر گرنگه، پێشمه‌رگه پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه هی حزبێك و لایه‌نێك نییه. ئه‌مڕۆ به‌ده‌ستی ئێمه‌وه سبه‌ینێ به‌ده‌ستی ئێوه یان كه‌سێكی تره.
پرسیار.. زیاتر له دوو ساڵه له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد له رۆژئاوا له شه‌ڕدان، به‌ڵام وڵاتان بێده‌نگن، لێره‌دا یارمه‌تیدانی كوردانه یان به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تیان له باشوردا هه‌یه؟
وه‌ڵام.. به‌رای من هه‌ردووكیان ده‌كه‌ن به به‌ردێك دوو كێل ده‌شكێنن، یه‌كه‌میان ده‌ڵێن ئێمه یارمه‌تی كورد ده‌ده‌ین خۆیان وا پێناسه ده‌كه‌ن كه دێموكراتیخواز و پارێزه‌ری مافی مرۆڤن و دوویه‌میان ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندیان هه‌یه ئه‌و ده‌پارێزن وه‌ك كۆمپانییه نه‌وتییه‌كانیان، هه‌موو سیاسه‌ته نه‌وتیه‌كانمان فاشیل نه‌بووه، نه‌وت هۆكارێك بووه.
پرسیار.. له‌گه‌ڵ په‌لاماره‌كانی سه‌ر شه‌نگال و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی هێزه كوردییه‌كانی وه‌ك(HPG, YPG, YPJ) و بوونیان له به‌ره‌یه‌كدا هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه شانبه‌شانی پێشمه‌رگه، ئه‌م كه‌شه چی زه‌روره‌تێك بۆ كورد ده‌خوڵقێنێ؟
وه‌ڵام.. ئه‌وه‌ش ده‌یسه‌لمێنێته‌وه كه پرسی كورد یه‌ك پرسه و یه‌ك میلله‌ته و هه‌مووان هه‌ست به‌ئازاره‌كانی یه‌كتر ده‌كه‌ن و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییان له ناخدایه بۆیه به‌ده‌نگی ئه‌و قه‌زیه‌وه هاتوون و به‌رگریان كردووه و دبێ ئێمه‌ش پشتگیری و هاوكاری رۆژئاوا بكه‌ین له هه‌رشوێنێك بین ده‌بێ هه‌ڵوێستمان یه‌ك هه‌ڵوێست بێ، گرنگترین شت به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ییه.
پرسیار.. رێكه‌وتنی ستراتیژی نێوان یه‌كێتی و پارتی چی واتایه‌كی هه‌بوو، له ئێستادا ئه‌و رێكه‌وتنه له چی ئاستێكدا ماوه؟
وه‌ڵام.. له‌پێناو ئه‌وه‌دابوو كه ئێمه وه‌ك كوردی عێراق شه‌ڕێكی زۆری یه‌كتریمان كرد بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی‌تر شه‌ێ دووباره نه‌بێته‌وه، هه‌ر لایه‌كمان چوارچێوه‌یه‌كمان كرده‌وه له‌پێناو چوارچێوه‌ی ئه‌زموونی رێكه‌وتنی ستیراتیژی و كاریگه‌ری باشیشی هه‌بوو، ئه‌گه‌ر ئه‌و رێكه‌وتنه نه‌بوایه له ده‌ستوری عێراقدا ئه‌و كات داواكارییه‌كانی جێگیر نه‌ده‌بوو و كورد له‌و كاته‌دا له (٢٠٠٣) زۆر له ئێستا به‌هێزتر بوو. رێكه‌وتنه‌كه له‌نێوان دوو هێزی گه‌وره بوو، به‌ڵام ئێستا ورده ورده كاڵبووه‌ته‌وه، له‌ئێستاشدا ده‌بێ دابنیشینه‌وه و خاڵه لاوازه به‌هێز و ناكۆكییه‌كان نه‌هێڵین و هه‌وڵێكی واش هه‌یه.
پرسیار.. ئێوه وه‌ك به‌شێك له حكومه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و رێكه‌وتنانه‌ی له‌سه‌ر ناوی حكومه‌ت ده‌كرێ به‌هه‌موویان رازین؟
وه‌ڵام.. ئێمه زیاتر بۆ قسه كردن له‌سه‌ریان دووقۆڵی داده‌نیشین و زۆر نایكه‌ینه راگه‌یاندنی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه و نه گه‌لی كورده، گله‌یشمان هه‌یه سه‌د له‌سه‌د رازی نین بۆیه ده‌مانه‌وێ شته‌كان به گفتوگۆ و له چوارچێوه‌یه‌كدا چاره‌سه‌ریان بكه‌ین نه‌ك بۆ تێكدان. نمونه‌ش دووبراش به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن ناكۆكی هه‌یه و یه‌كیان ده‌یه‌وێ خۆی بڕیار به‌ده‌ست بێ نه‌ك ئه‌وی تر.
پرسیار.. راگه‌یاندنه‌كانی باشوری كوردستان زۆر باسی كێشه ناوخۆییه‌كانی ناو یه‌كێتی ده‌كه‌ن، ئایا له‌و ئاسته‌دا له‌ناو ماڵی یه‌كێتی كێشه هه‌یه؟
وه‌ڵام.. بێگومان هه‌موو حزبێك كێشه‌ی هه‌یه، زیاده‌ره‌وی تیایدا كراوه به‌ڵام ناشڵێم بێ كێشه‌یه لێره هه‌یه له ئه‌وروپا هه‌یه، یه‌كێتی له‌مێژووی خۆیدا و كاتێك دامه‌زراوه له سه‌ر ئه‌ساسی "گروپ و ته‌یارات" دامه‌زراوه، به‌ڵام خۆمان ده‌بێ له هه‌موو كه‌س زیاتر په‌رۆشی یه‌كێتیمان بێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه هێزێكی پێ شانازی و نوێیه و له ماوه‌یه‌كی كه‌م توانیویه‌تی وا به‌رفراوان بێ و به‌هۆی ئه‌وه‌ی سیاسه‌تێكی راستی هه‌بووه پشمه‌رگه‌كانی ئازان و تێكۆشه‌ره‌كانی دڵسۆز بوون، به‌ڵام كه ئێستا سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی ریكنه‌كه‌ون نه‌كه‌ن ئه‌وا نابێ و هه‌ڵه ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌بێ خۆمان دروست بكه‌ینه‌وه نه‌ك هێزێكی تر دروست بكه‌ین یان به‌لایه‌كی تردا بچین و كاتی كۆنگره‌ش دیاری نه‌كراوه.
پرسیار.. دوای دروستبوونی كابینه‌ی نوێی عێراق داعش چی به‌سه‌ر دێ و كورد به چ قورساییه‌ك به‌شداری حكومه‌ت بوو؟
وه‌ڵام.. داعش به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێ له ته‌واوی عێراق، ئه‌گه‌ر ناكۆكی له نێوان كورد و شیعه و سوننه هه‌بێ ئه‌وان سودی لێ ده‌بینن و شتێكی خراپه، هه‌ڵوێستی روونی سوننه له بێ مه‌رجه‌ع بوونیانه تا كاتێك سه‌دام هه‌بوو مه‌رجه‌عیان هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا په‌رته‌وازه و فره هه‌ڵوێستن ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری هه‌یه، به‌ڵام شیعه مه‌رجه‌عیان هه‌یه، بۆیه یه‌ك هه‌ڵوێستن.
پرسیار.. وه‌ك دیاره هه‌رده‌م له كوردستان شه‌ڕ و ئاڵۆزی هه‌یه، بۆ ئه‌و ڕه‌وشه وه‌ك ئاماژه‌شتان پێدا له‌سه‌ر زه‌روره‌تی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی چی په‌یامێكتان هه‌یه؟
وه‌ڵام.. پێویسته یه‌كێتی رێزه‌كانی كورد دروست ببێ و كورد یه‌ك ریز بێ و یه‌كتر قبوڵ بكه‌ین باشتره له‌وه‌ی بۆ دوژمنه‌كانمان خۆ به‌كوشت بده‌ین و له ئێستاشدا كورد له هه‌موو كاتێك زیاتر له یه‌ك نزیكه و ئه‌و كۆنگره‌یه پێویسته بكرێ و دابنیشین له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان رێكبكه‌وین.
پرسیار.. وه‌ك دوایین پرسیار په‌یامتان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتی له باكوری كوردستان چییه؟
وه‌ڵام.. ئه‌و ده‌ربڕینانه‌ی كه ئاكه‌په و ئه‌ردۆغان به قسه و له راگه‌یاندن به‌یانی ئه‌كه‌ن باشه، به‌ڵام پێویسته ئه‌مانه جێبه‌جێ بكرانایه نه‌ك هه‌ر زاره‌كی بمێنێته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌بوو ئێستا سه‌رۆك ئاپۆ ئازاد بكرایه، ئه‌گه‌ر له‌و بڕوایه‌دان كه ئێستا ده‌توانرێ وه‌ك په‌نجا ساڵ پێش فێڵ له كورد بكرێ ئه‌وا هه‌ڵه‌ن ئێستا ره‌وشێكی تر هه‌یه و گه‌نجه‌كانمان ئێستا له هه‌موو شوێنێك به ئه‌كتیڤی بوونیان هه‌یه و زانا و شاره‌زای زۆر و گه‌وره و پێشمه‌رگه‌ی ئازای هه‌یه كورد، هه‌روه‌ها هه‌موو مه‌رجه‌كانی به‌ده‌وڵه‌تبوونیشی هه‌یه، ئێستا كه باسی ده‌وڵه‌ت ناكه‌ین، به‌ڵام هه‌مووان له‌چوارچێوه‌ی وڵاته‌كه‌یدا داوای مافی خۆی ده‌كات و پێویسته هه‌نگاوی دیموكراتی بۆ كورد بهاویژرێ و مافه‌كانی له ده‌ستوور به‌جێ بكرێ و مافی زمانی پارێزراو بێ كه زۆرترین رێژه‌ی ئێمه‌ی میلله‌تی كورد له باكوره.
PUKmedia له‌ئاژانسه‌كانه‌وه
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23