riklam

دوكان.. بارهه‌ڵگرێكی گواستنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی وه‌رده‌گه‌ڕێت

kurdistani 10:26 PM - 2014-09-21
هۆكاری دروسبوونی رووداوه‌كه‌ له‌ده‌ستدانی كۆنترۆڵی ئۆتۆمبێله‌كه‌ بووه‌

هۆكاری دروسبوونی رووداوه‌كه‌ له‌ده‌ستدانی كۆنترۆڵی ئۆتۆمبێله‌كه‌ بووه‌

له‌ كلكه‌سماق بارهه‌ڵگرێك كه‌ نه‌وتی ره‌شی باركردبوو وه‌رگه‌ڕاو شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه‌ به‌سوكی بیرنداربوو.

نه‌قیب ئاسۆ ره‌سوڵ كه‌مال ئه‌فسه‌ری ئێشگر له‌به‌شی پۆلیسی دوكان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای ئاگاداركردنه‌وه‌مان له‌بوونی روداوێكی هاتووچۆ له‌سه‌ر رێگای كه‌لكه‌سماق، له‌دوكان ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتینه‌ شوێنی روداوه‌كه‌و ده‌ركه‌وت كه‌ بارهه‌ڵگرێكی گواستنه‌وه‌ نه‌وتی ره‌ش كه‌ ویستبووی له‌ ته‌قته‌قه‌وه‌ بۆ پاڵاوگه‌ی بازیان بچێت وه‌رگه‌ڕاوه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ شۆفێره‌كه‌ی به‌سوكی برینداربووه‌.

وتیشی: به‌وته‌ی شۆفێره‌كه‌ هۆكاری دروسبوونی رووداوه‌كه‌ له‌ده‌ستدانی كۆنترۆڵی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بووه‌و شۆفێركه‌ به‌ره‌گه‌ز كوردی سوریایه‌.

نه‌قیب ئاسۆ داواكاربوو له‌خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه‌و لایه‌نه‌ په‌یوه‌نیداره‌كان كه‌ هه‌رچی زووه‌ ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ بارهه‌ڵگره‌ له‌و شوێنه‌ دوور بخه‌نه‌وه‌و نه‌وته‌كه‌ی به‌تاڵ بكه‌ن، چونكه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ مه‌ترسی داره‌، جگه‌ له‌وه‌ش له‌نزیك شوێنی رووداوه‌كه‌ ره‌زو باخ و پوش و پاوان لێیه‌و مه‌ترسی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ی لێده‌كریت, به‌رگری شارستانی دوكان و پۆلیسی هاتووچۆ و ئاسایشی دوكان هاوكاربوون بۆ دروست نه‌بوونی ئاسته‌نگی هاتووچۆ له‌سه‌ر رێگای كۆیه‌- دوكان به‌هۆی ئه‌و روداوه‌وه‌.


PUKmedia شاڵاو ئه‌حمه‌د/ دوكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket