riklam

نامەی منداڵێكی كورد لەسەر پەلامارەكانی داعش بۆ سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا

kurdistani 09:47 PM - 2014-09-21
 ئامێد یونس و ده‌یڤید كامیرۆن

ئامێد یونس و ده‌یڤید كامیرۆن

مێردمنداڵێكی كورد كە نیشتەجێی وڵاتی بەریتانیایە لەسەر پەلامارەكانی تیرۆریستانی داعش و ئاوارەبوونی هەزاران هاووڵاتی ئێزدی و هاووڵاتیانی ناوچەكانی تری عیراق بۆ هەرێمی كوردستان نامەیەكی بۆ دەیڤید كامێرن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ناردوە تیایدا باسی پەلامارو مەترسیەكانی داعش دەكات، هەروەها داواشیلێدەكات هاوكارییەكانی بگەیەنێتە خەڵكی كوردستان.

دەقی نامەكە
بەڕێز دەیڤید كامیرۆن، من ناوم ئامێد یونس، تەمەنم 15 ساڵانە، لەبەریتانیا لەدایكبوم و هەر لەوێش گەورە بووم، هەموو پشویەكی هاوینم لەكوردستان بەسەر بردوە، مانای وایە من كوردێكی بەریتانیم، خێزانەكەشم، دایكم و باوكم كوردن، بەڵام لەساڵی 1990 وەك پەنابەر هاتونەتە بەریتانیا، هەموو ساڵێك پشویەكی خۆشم بەڕێكردوە، بەڵام پشوی ئەمساڵم جیاواز بووە، ئەزمونێكی جیاواز بوو، ئەوەی بەچاوی خۆم بینم ناتوانم لەبیری بكەم، خۆت باش دەزانیت لەمانگی ئابەوە كوردستانی عیراق بەردەوام لەلایەن داعشەوە پەلاماری دەدرێت و هەندێك شوێنی داگیردەكرێت لەوانەش موسڵ، هەروەها چاویان بڕیوەتە كوردستان عیراق كە ئارامترین ناوچەكە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، بەرهەحاڵ، 100 هەزار ئێزیدو چەندەها هەزار خەڵكی تریش ئاوارەبوون لەچەند مانگی پێشودا، لەدهۆك و دراوسێكەشی كە توركیایە تەنها 700 هەزار كەس كە دانیشتوانەكەیەتی، بەڵام تەنها لەمساڵدا 600 هەزار ئاوارە چونەتە ئەو پارێزگایە.


ئەوەشی نوسیوە: لە 26ی ئابی ئەمساڵدا سەردانی كەمپی ئاوارە ئێزدیەكانم كرد لەدەرەوەی شاری هەولێر كە دوو هەزارو 500 خێزان لێی نیشتەجێیە، ژیانی ئەوان بەهیچ شێوەیەك مانای نەماوەی بەتەواوی تێكچوە، بینی ئەو منداڵانەی ئەوان بەو شێوەیە، تەنانەن فەیلەسوفەكانی جیهانیش لەبەرانبەریاندا قسەیان پێنامێنێت، وادیاربوو یەكەمین رۆژنامەنوسی بیانی بووم كە چوبومە ئەو كەمپە، زۆر حەزم دەكرد ریچارد بێستون لەژیاندابوایە ئەوكاتە لەمن باشترو بەهەستێكی باشتر لەسەر ئەو بابەتە دەینوسی، خێزانێكی زۆرم بینی لەوێ كە هیچ شتێكیان پێنەبوو، هیچ پزیشكێكی بیانی لێنەبوو، داپیرەیەك كە توشی نۆبەی دڵ بوو بوو وایدەزانی پزیشكم، داوای ئازار شكێنی لێدەكردم، ئەو پزیشكانەی لەوێ بووم هیچ شتێكیان بۆ چارەسەر نەدەكرا كە لەشوێنەكانی تر هیچ گرنگیەكی ئەوتۆی نیە، بەڵام ئەوان هیچ شتێكی تەندروستیان پێنەبوو، بۆیە بەناوی ئەوانیشەوە كە خۆیان ناتوانن قسە بكەن، داوادەكەن كە یارمەتیان بدەن، چونك هیچ وڵاتێك ناتوانێت لەئاشتی و ئارامیدا بژیەت، چونكە باشدەزانن داعش هەڕەشەیەكی ترسناكە بۆ هەموو وڵاتان، بەیارمەتیت هاوكاری بنرێنە بۆ منداڵ، بۆ ژنان، بۆ پیاوان، بۆ كورد.

دڵسۆزت ئامێد یونس

بۆ بینینی ده‌قی نامه‌كه‌ به‌زمانی ئینگلیزی كلیكی ئێره‌ بكه‌ن

PUKmedia

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket