riklam

رۆنی: ئه‌مریكا به‌هێزی زه‌مینی ده‌توانێت داعش له‌ناوبه‌رێت

kurdistani 09:24 PM - 2014-09-21
له‌گه‌ڵ ناردنی هێزی زه‌مینیه‌ بۆ سوریا دژی داعش

له‌گه‌ڵ ناردنی هێزی زه‌مینیه‌ بۆ سوریا دژی داعش

سیناتۆرێكی ئه‌مریكا: ئۆپۆزسیۆنی سوریا ناتوانێت داعش له‌ناوبه‌رێت تاكو ئۆباما بڕیار له‌سه‌ر ناردنی هێز بۆ ئه‌و وڵاته‌ نه‌دات.

تۆم رۆنی سیناتۆری ئه‌مریكا له‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیا له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی CNN رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ هه‌ڵویست و پلانه‌كه‌ی باراك ئۆباما سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نییه‌ له‌باره‌ی پڕچه‌ككردنی ئۆپۆزسیپۆنی سوریا دژی داعش و خۆبه‌دورگرتن له‌ نه‌ناردنی سوپای بۆ ئه‌و وڵاته‌ بۆ له‌نابردنی داعش.

رۆنی هۆكاری ره‌تكردنه‌وه‌و ده‌نگنه‌دانی به‌پڕۆژه‌كه‌ی ئۆباما روونكرده‌وه‌و وتی: من رام له‌سه‌ر ناردنی سوپای زه‌مینی ئه‌مریكایه‌ بۆ رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش و له‌هه‌مان كاتدا هیچ ئه‌ندامێكی كۆنگرێس له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی شه‌ڕ نییه‌، هه‌رچه‌نده‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مریكا له‌ شه‌ڕه‌كانی پێشوتر به‌شدارییان كردوه‌و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هاوڕێكانمان له‌ شه‌ڕی عیراق و ئه‌فغانستان به‌شداریان كردوه‌، بۆیه‌ من پێم باشه‌ كه‌ له‌ئێستادا ئه‌مریكا بۆ چارسه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه‌ هێزی زه‌مینی ره‌وانه‌ی سوریا بكات.

 وتیشی: چونكه‌ داعش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆسه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا و مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت كه‌ زیان به‌ ئه‌مریكا بگه‌یه‌نێت .

رۆنی راشیگه‌یاند: پلانه‌كه‌ی ئۆباما بۆ پڕچه‌ككردنی ئۆپۆزسیۆنی سوریا گرنگه‌، به‌ڵام سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ناهێنێت، چونكه‌ ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته‌ به‌پێی ئه‌و ستراتیجیه‌ته‌ كارناكات.
    
ئه‌و سیناتۆره‌ وتیشی: پێویسته‌ ئۆباما مۆڵه‌ت پێشكه‌شی كۆنگرێس بكات بۆ به‌شداریپێكردنی سوپا دژی داعش، به‌پێییه‌ی كه‌ ئه‌مه‌ نزیكه‌ی مانگێكی ده‌وێت بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ری هه‌روه‌ك به‌شداریكرنی له‌ هێرش بۆسه‌ر عیراق و ئه‌فغانستان له‌ رێگه‌ی كۆنگرێسه‌وه‌ داواكه‌ی په‌سه‌ندبكرێت، بۆ بڕیاردان به‌ به‌ڵێ یان نه‌خێر كه‌ ئه‌م داوایه‌ به‌س له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه‌ ده‌كرێت .  

له‌باره‌ی مه‌ترسیه‌كانی داعش بۆسه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی ئه‌مریكا، رۆنی ته‌ئكیدیكرده‌وه‌ كه‌ داعش مه‌ترسی گه‌وره‌ی بۆسه‌ر ئه‌مریكا هه‌یه‌، وتیشی: به‌پێی ئه‌وه‌ی من ئه‌ندامی لیژنه‌ی هه‌واڵگری ئه‌مریكام زانیاری و راپۆرتی هه‌فتانه‌م سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ناوچه‌كه‌ و گۆڕانكارییه‌كان و ترسییه‌كان دێته‌ به‌رده‌ست، كه‌ به‌رده‌وامبوونیان مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی بۆسه‌ر ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و رۆشتنی شه‌ڕكه‌رێكی زۆر له‌رۆژئاواو وڵاتانی تره‌وه‌ بۆ عیراق و سوریا و به‌شداریكردنیان له‌ ناو ئه‌و رێكخراوه‌داو په‌روه‌رده‌كردنیان و دواتر گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ وڵاته‌كانیان به‌تایبه‌ت ئه‌مریكاو ئه‌ورپاو ئه‌نجامدانی كاری تیرۆرستی.

له‌ كۆتایی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، ئه‌و سیناتۆره‌ی ئه‌مریكا جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر فراوانكردنی بازنه‌كانی رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش و گرنگی له‌ناوبردنی ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌ له‌ رێگه‌ی ناردنی سوپاو سه‌رباز بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ نه‌ك پڕچه‌ككردنی ئۆپۆزسیۆنی سوریا .

PUKmedia سه‌رچاوه‌ CNN

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket