riklam

یه‌كێتییه‌كان درێژه‌پێده‌ری رێبازه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال-ن

kurdistani 08:04 PM - 2014-09-21
ژماره‌یه‌كی تر له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی سه‌ردانی سه‌رۆك مام جه‌لالیان كرد

ژماره‌یه‌كی تر له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی سه‌ردانی سه‌رۆك مام جه‌لالیان كرد

ئه‌مڕۆ 21-9-2014 ژماره‌یه‌كی تر له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ردانی سه‌رۆك مام جه‌لال-یان كرد بۆ هه‌واڵپرسین و به‌خێرهاتنه‌وه‌ی له‌ سه‌فه‌ری چاره‌سه‌ری.

له‌ دیدارێكدا، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی خۆشحاڵی خۆیان به‌ باشتربوونی ته‌ندروستی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌ربڕی كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌و چاكبوونه‌وه‌ی ئاواتی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و مژده‌ی خێرو خۆشییه‌ بۆ هه‌موو لایه‌ك.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا، وێڕای باسكردنی ره‌وشی سیاسی، دووپاتیانكرده‌وه‌ كه‌ یه‌كێتییه‌كان له‌سه‌ر به‌ڵێنی خۆیانن بۆ درێژه‌پێدانی خه‌بات له‌ڕێی رێبازی راست و دروستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ رابه‌رایه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال تا هاتنه‌دی هه‌موو ئامانجه‌كانی گه‌له‌كه‌مان.

PUKmedia  تایبه‌ت

136202192014_wq.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket