riklam

یەپەگە: لەكۆبانی 53 داعشمان كوشتوە

kurdistani 07:49 PM - 2014-09-21
سێ داعش كه‌ ویستویانه‌ له‌توركیاوه‌ بچنه‌ كۆبانی ده‌ستگیركراون

سێ داعش كه‌ ویستویانه‌ له‌توركیاوه‌ بچنه‌ كۆبانی ده‌ستگیركراون

ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی یەكینەكانی پاراستنی گەل  (یەپەگە) سەبارەت بەشەڕو پێكدادانەكانی ئەم دواییە لە كانتۆنی كۆبانی و سەرێكانی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو تیایدا ئاماژە بەوەدەكات كە لەو شەڕوپێكدادانەدا 53 داعش كوژراون.

بەپێی بەیاننامەكەی یەپەگە كە فورات نیوز بڵاویكردوەتەوە، تا ئەمڕۆ سەرجەم هێرشەكانی داعش لەهەرێمەكانی رۆژئاوا تێكشكێنراون و لە 24 سەعاتی رابرودوشدا  لەگوندەكانی عەین باتێ، كاڤاچۆخ و تلكی رۆژهەڵاتی كۆبانی شەڕو پێكدادانی سەخت رویداوە.

هەروەها ئەوەشی تێداخراوەتەڕوو كە لەشەڕو پێكدادانەكانی 24 سەعاتی رابردودا لەهەر سێ قۆڵی كۆبانی 53 داعش كوژراون و دەیانی تریش برینداربوون.
یەپەگە ئاماژەی بەوەشداوە دوێنی سێ داعش كە هەوڵیانداوە لەتوركیاوە خۆیان بگەیەننە كۆبانی لەسەر سنور لەلایەن  هێزەكانیانەوە دەستگیركراون.

هەر بەپێی بەیاننامەكەی یەپەگە، لەماوەی شەش رۆژی رابردوودا لەسەرجەم شەڕو پێكدادانەكان و چالاكییەكاندا بەگشتی 27 شەڕڤانیان شەهیدبوون.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket