riklam

پۆلیسی دیاله‌ 25 داعش ده‌كوژێت

kurdistani 07:31 PM - 2014-09-21
ته‌واوی ئه‌و رێگایانه‌ كۆنترۆڵكراون كه‌ هاوكاری بۆ داعشی پێدا ده‌هێنرا

ته‌واوی ئه‌و رێگایانه‌ كۆنترۆڵكراون كه‌ هاوكاری بۆ داعشی پێدا ده‌هێنرا

فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پۆلیسی دیاله‌ له‌ باره‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانیان له‌ ناوچه‌كانی مقدادیه‌و به‌عقوبه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ 25 چه‌كداری تیرۆرستی داعشیان كوشتووه‌و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك گوندیشیان له‌ چه‌كدارانی داعش پاككردووه‌ته‌وه‌.

لیوا روكن جه‌میل شومه‌یری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پۆلیسی دیاله‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌ هاوكاری هێزه‌كانی سوپای عیراق له‌ باكووری شاری به‌عقوبه‌و له‌ قۆڵێكی تریشه‌وه‌ له‌نزیك مقدادیه‌، ئه‌مڕۆ 21-9-2014 هێرش كراوه‌ته‌سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش و زیانێكی زۆریان به‌ چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش گه‌یاندووه‌و 25 چه‌كداری داعشیان كوشتووه‌.

وتیشی: له‌و هێرشه‌دا چوار گوندی سه‌ر به‌ به‌عقوبه‌مان كۆنترۆڵكردووه‌و له‌ چه‌كداره‌كانی داعش پاككراونه‌ته‌وه‌و هه‌روه‌ها شه‌ش ئۆتۆمبێلی داعشیش سوتێنراون.

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ له‌ چه‌ندین لاوه‌و به‌پێی پلانێكی تۆكمه‌ی سه‌ربازی، هه‌ڵمه‌تێكی فراوان بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له‌ ته‌واوی سنوری دیاله‌ ده‌ستیپێكردووه‌و به‌شێكی زۆری گونده‌كان پاككراونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ك له‌ ماوه‌ی 21 رۆژی ئه‌م مانگه‌دا زیاتر له‌ 6 فه‌رمانده‌و كه‌سانی دیاری ناو چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش كوژراون كه‌ به‌ناوبانگترینیان ئه‌یمه‌ن مه‌غریبی بووه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه‌ ته‌واوی ئه‌و رێگایانه‌ كۆنترۆڵكراون كه‌ هاوكاری بۆ چه‌كداره‌كانی داعشی پێدا ده‌هێنرا.

PUKmedia  سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket