riklam

تكریت.. ده‌یان داعش ده‌كوژرێن

kurdistani 07:05 PM - 2014-09-21
چه‌ندین ناوچه‌ی ئه‌و شاره‌ بۆردومانكراوه‌

چه‌ندین ناوچه‌ی ئه‌و شاره‌ بۆردومانكراوه‌

چه‌ند رووبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كی قورس له‌نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق و چه‌كداره‌ تیرۆرسته‌كانی داعش له‌ نزیك زانكۆی تكریت روویداو به‌ده‌یان داعش كوژران.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ تكریت ئه‌مڕۆ 21-9-2014، تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: شه‌ڕوپێكدادانی قورس له‌نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق و چه‌كداره‌ تیرۆرسته‌كانی داعش له‌ نزیك زانكۆی تكریت له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین روویداو به‌هۆیه‌وه‌ ده‌یان چه‌كدرای داعش كوژراون.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپا بۆردومانی چڕی ناوچه‌ی شیشین و دیوم و محزم و حه‌مزه‌ و بوعجیل و عه‌له‌م و قادسیه‌و كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی-یان له‌و ناوچه‌یه‌ كردوه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌كداری تیرۆرستی داعش كوژراون.

PUKmedia تایبه‌ت



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket