riklam

دەربارەی هەژدەیەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ

kurdistani 06:27 PM - 2014-09-21
دەربارەی هەژدەیەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ

دەربارەی هەژدەیەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ

دەستەی بەڕێوەبەری بنكەی ڕووناكبیریی گەلاوێژ، بڕیاری داوە ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی 2014/11/20،   یەكەمین ڕۆژی هەژدەیەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ بێت‌و وەك ساڵانی پێشوو بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك بەردەوام بێت.

ڕاشیانگەیاندووە: ئەمساڵیش وەك ساڵانی پێشوو پێشبڕكێی شیعرو چیرۆك‌و لێكۆڵینەوەیان دەبێت‌و هەر لەئێستاوە دەست دەكەن بە وەرگرتنی بابەتەكانی شیعرو چیرۆك‌و لێكۆڵینەوە.

ئاشكراشیانكردووە: بۆ وەرگرتنی بابەتەكانیش لیژنەیەك دانراوە كەلە 2014/7/20 تا 2014/10/1،   بابەتەكان وەردەگرێت‌و بەگەیشتنیان ئاگادارتان دەكاتەوە.

روونیشیانكردووەتەوە:  فێستیڤاڵی گەلاوێژ نیازی وایە لە بانگهێشتكردنی میوانە ئەوروپییەكاندا ئەمساڵ تەرخان بكات بۆ نووسەران‌و بیرمەندانی ئەڵمانی، بۆیە لە ڕێگەی نووسەر د. سەروەر عەبدوڵڵا كە نیشتەجێی وڵاتی ئەڵمانیایە ژمارەیەك شاعیرو نووسەرو بیرمەندی ناوداری ئەڵمانی بانگهێشت بكرێن.

ئەمە سەرەڕای ژمارەیەك میوانی كوردو عەرەب‌و فارس‌و تورك‌و وڵاتانی دی.

فێستیڤاڵی گەلاوێژ، فێستیڤاڵێكی ڕووناكبیرییەو ساڵانە بنكەی ڕووناكبیریی گەلاوێژ، لە شاری سلێمانی، پایتەختی ڕۆشنبیریی سلێمانی سازی دەكات، تا ئێستا حەڤدە فێستیڤاڵی ساز كردووەو بڕیارە ئەمساڵیش هەژدەهەمین فێستیڤاڵی خۆی بەڕێوەبەرێت.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket