riklam

سه‌رۆك كۆمار پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی هانی فه‌حس ده‌كات

kurdistani 05:56 PM - 2014-09-21
.

.

به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی سه‌ماحه‌تی سه‌ید هانی فه‌حس، ئه‌مڕۆ 21-9-2014 د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌كه‌ی كرد.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌:
به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی كۆچكردووی مه‌زن به‌ڕێز هانی فه‌حس
هه‌واڵی ماڵئاوایی زانای ئایینی هه‌ڵكه‌وتوو و ئه‌دیبی تێكۆشه‌ر به‌ڕێز هانی فه‌حس زۆر خه‌مباری كردین.
كۆچكردوو دیارترین موفه‌كیرانی ئیسلامیی بوو كه‌ داوای دیالۆگی ده‌كرد له‌ نێوان ئاینه‌كانداو دیارترین كه‌سانی چالاك بوو كه‌ داوای لێبوورده‌یی و ئاشتی ده‌كرد.
به‌ پێزانین و رێزی زۆره‌وه‌ په‌یوه‌ندیی به‌هێزی به‌ وڵاته‌كه‌مانه‌وه‌ هه‌ڵده‌سه‌نگێنین كه‌ چه‌ندین ساڵ له‌ شاری نه‌جه‌فی پیرۆزی دێرین، وانه‌ی زانسته‌ ئاینییه‌كانی وتۆته‌وه‌، به‌رده‌وام ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ گه‌رموگوڕانه‌ی به‌ كه‌سایه‌تییه‌ رووناكبیریی و سیاسییه‌كانی عیراق پاراستبوو، به‌ هه‌ڵوێسته‌ هاوپشتییه‌ دیاره‌كانیشی ناسرابوو له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌مان و مه‌سه‌له‌ ره‌واكانیدا.
ئێمه‌ به‌ چاوی رێزو پێزانینی به‌رزه‌وه‌ ده‌ڕوانینه‌ چالاكییه‌ فیكرییه‌ دانسقه‌كانی كۆچكردوو، به‌دڵنیاییه‌وه‌ به‌رهه‌مه‌ به‌پێزه‌كانی هه‌روه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه‌و هه‌ر سه‌رچاوه‌ی گرنگ ده‌بن له‌ بواره‌كانی توێژینه‌وه‌ له‌ مه‌سه‌له‌كانی ئاشتی و نوێگه‌ریی.
كۆچی ئه‌م موفه‌كیره‌ دره‌وشاوه‌یه‌ زیانێك نه‌بوو هه‌ر به‌ ته‌نها له‌ لوبنان، به‌ڵكو بۆ ئێمه‌ی عیراقی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ نرخی ئه‌م كه‌سایه‌تییه‌ پێگه‌ به‌رزه‌ی نێوه‌نده‌ ئاینیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و رووناكبیرییه‌كان ده‌زانن.
له‌ په‌روه‌ردگاری مه‌زن ده‌پاڕێینه‌وه‌ كۆچكردوو بخاته‌به‌ر به‌زه‌یی خۆی و به‌ به‌هه‌شتی شاد بكات و سه‌بووریی ببه‌خشێت به‌ كه‌سوكارو دۆستانی.

اإنا للـه‌ وإنا الیه‌ راجعون

فوئاد مه‌عسوم
سه‌رۆك كۆماری عیراق

20ی ئه‌یلولی2014

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket