riklam

جبوری: داعش و میلشیاكان مه‌ترسین بۆسه‌ر ئاسایشی عیراقیه‌كان

kurdistani 05:50 PM - 2014-09-21
ده‌بێت كاربكرێت بۆ له‌ناوبردنیان

ده‌بێت كاربكرێت بۆ له‌ناوبردنیان

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌مڕۆ 21-9-2014، رایگه‌یاند: ده‌بێت هه‌ڵمه‌تێك ده‌ستپێبكرێت، به‌ چه‌ند قۆناغێك بۆ له‌نابردنی تیرۆرستانی داعش، كه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند ناچه‌یه‌كی فراوان له‌ باكورو رۆژئاوای وڵاتدا گرتووه‌.

ئه‌و وتانه‌ی سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، له‌ ئاهه‌نگی رۆژی جیهانی ئاشتیه‌وه‌بوو، تێیدا وتی: ئێمه‌ له‌ عیراق رووبه‌ڕوی شه‌ڕێكی قوه‌رسی تیرۆر بووینه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی و راسته‌وخۆ خه‌ڵك ده‌كوژرێت و كارده‌كرێت بۆ دابه‌شكردنی عیراق و پارچه‌ پارچه‌كردنی كه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌جێندای سه‌ره‌كی كاره‌كانی گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراقه‌ كه‌ناسراوه‌ به‌داعش.

جبوری وتیشی: تیرۆرستانی داعش به‌ناوی ئیسلامه‌وه‌ كاره‌ خراپه‌كانی ئه‌نجامده‌دات كه‌ مه‌ترسیه‌كی زۆری بۆ سه‌رجه‌م عیراقیه‌كان هه‌یه‌، هه‌روه‌ها وتی: هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌و گروپه‌ تیرۆرستیه‌ ناتوانێت رووبه‌ڕوی هه‌ڵمه‌ته‌ ئه‌منییه‌كان بوه‌ستێت و پێویستیشه‌ هه‌ڵمه‌تێكی فراوان به‌ چه‌ند قۆناغێك ده‌ستپێبكرێت بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و گروپه‌ تیرۆرستیه‌و گێڕنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ نێوان حكومه‌ت و هاووڵاتیان به‌ باشكردنی بارودۆخی و نه‌هێشتنی مه‌ترسیه‌كان.

له‌ وته‌كانیدا جبوری داعش و میلیشیا چه‌كداره‌كانی به‌ مه‌رترسی بۆ سه‌ر ئاسایش و ته‌ئكیشی له‌سه‌ر یه‌كلایكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆ و پێكهێنانی هێزی پاسه‌وانی نیشتمانی بۆ له‌ناوبردنی داعش كرده‌وه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket