riklam

خالید دۆسكی:پشتگیری به‌یاساكردنی سرودی نیشتمانی ده‌كه‌ین

kurdistani 05:45 PM - 2014-09-21
وه‌زیری رۆشنبیری چاویكه‌وت به‌گروپی به‌رگریكردنی نه‌ته‌وه‌یی

وه‌زیری رۆشنبیری چاویكه‌وت به‌گروپی به‌رگریكردنی نه‌ته‌وه‌یی

ئه‌مڕۆ 21/9/2014 خالید دۆسكی وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاویكه‌وت به‌ گروپی به‌رگریكردنی نه‌ته‌وه‌یی.

له‌ دیدارێكدا، باس له‌ پاراستن و پیرۆز راگرتنی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ كرا كه‌ به‌های نه‌ته‌وه‌یی گرنگیان هه‌یه‌، له‌وانه‌ش پیرۆز راگرتنی ئاڵای كوردستان و بۆنه‌و یاده‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی وه‌ك نه‌ورۆز، هه‌روه‌ها به‌ یاساكردنی سرودی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ره‌قیب له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ ئه‌مه‌ش گروپی به‌رگریكردنی نه‌ته‌وه‌یی بڕیاره‌ چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر ئه‌نجامبده‌ن.

له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و كارو چالاكییانه‌دا، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان پاڵپشتی خۆی بۆ كاره‌كانی ئه‌م گروپه‌ دووپاتكرده‌وه‌.

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket