riklam

سورداش.. به‌هۆكارێكی نادیار ئاگر ده‌كه‌وێته‌وه‌

kurdistani 05:45 PM - 2014-09-21
100 دۆنم زه‌وی و پوش و پاوان سوتاوه‌

100 دۆنم زه‌وی و پوش و پاوان سوتاوه‌

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 21-9-2014 له‌ ناو ناحیه‌ی سورداش به‌هۆكارێكی نادیار ئاگرێك ده‌كه‌وێته‌وه‌، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ 100 دۆنم زه‌وی و پوش و پاوان ده‌سوتێت، دواتر له‌لایه‌ن به‌رگری شارستانی ناوچه‌كه‌وه‌ كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ بنكه‌ی پۆلیسی سورداش به‌  PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای به‌رزبوونه‌وه‌ دوكه‌ڵێكی زۆر له‌ ناو ناحیه‌ی سورداش ده‌ستبه‌جێ تیمی به‌رگری شارستانی سورداش و بنكه‌ی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی ناحیه‌كه‌ هه‌وڵی كۆنتڕۆڵ كردنیاندا، به‌ڵام به‌هۆی فراوانی ئاگره‌كه‌وه‌ سه‌ره‌تا توانیان رێگری له‌و ئاگره‌ بكه‌ن كه‌ به‌ره‌و ناو ماڵی ناحیه‌كه‌وه‌ ده‌هات.

وتیشی: دواتریش په‌یوه‌نیدیمان به‌ به‌شی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی دوكانه‌وه‌ كرد بۆ ناردنی تیمی زیاتر له‌گه‌ڵ بنكه‌ی به‌رگری شارستانی دوكان و پیره‌مه‌رگرون توانراوه‌ له‌ ماوه‌ی سه‌عات و نیوێك ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵ بكرێت، كه‌ تا ئێستا هۆكاره‌كه‌ی نادیاره‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاند: لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رودانی ئاگره‌كه‌ به‌رده‌وامه‌، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 100 دۆنم زه‌وی له‌ پوش پاوان و دارستان و له‌وه‌ڕگای ناحیه‌كه‌ سوتاوه‌، خۆشبه‌ختانه‌ هیچ زیانێكی گیانی به‌ دواوه‌ نه‌بووه‌ له‌و كاته‌ی كه‌ ئاگره‌كه‌ له‌ ناو ماڵه‌كانی ناحیه‌كه‌دا بووه‌.

pukmedia شاڵاو ئه‌حمه‌د-دوكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket