riklam

وه‌زیری رۆشنبیری هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن سیساوه‌یی به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌

kurdistani 04:11 PM - 2014-09-21
له‌نزیكه‌وه‌ له‌ باری ته‌ندروستی هونه‌رمه‌ندی پرسی

له‌نزیكه‌وه‌ له‌ باری ته‌ندروستی هونه‌رمه‌ندی پرسی

ئه‌مڕۆ 21-9-2014 خالید دۆسكی وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌ردانێكی تایبه‌تدا هونه‌رمه‌ند (حه‌سه‌ن سیساوه‌یی) له‌ گوندی سیساوه‌ی سه‌ر به‌ قه‌زای شه‌قڵاوه‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌.

له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا، وه‌زیری رۆشنبیری له‌نزیكه‌وه‌ له‌ باری ته‌ندروستی هونه‌رمه‌ندی پرسی و هیوای خواست كه‌ هه‌میشه‌ ته‌ندروست باشبێت، هه‌روه‌ها رۆڵی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی به‌گرنگ وه‌سفكرد له‌ خزمه‌تكردن به‌ هونه‌ری كوردی به‌تایبه‌ت حه‌یران و لاوك و وتی: هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن سیساوه‌یی یه‌كێكبووه‌ له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ خه‌ڵكی به‌ مێژووی خۆشه‌ویستی  و قاره‌مانێتییه‌كانی گه‌لی كورد ئاشنا كردووه‌ له‌ رێگه‌ی هونه‌رو موزیك و به‌تایبه‌تی حه‌یران.

هه‌ر له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا وه‌زیری رۆشنبیری سه‌ردانی په‌یكه‌ری هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن سیساوه‌ی كردو رایگه‌یاند كه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئاماده‌یه‌ پاڵپشتی و هاوكاری هونه‌رمه‌ند بكات له‌هه‌ر كارێك كه‌ پێویست بێت.

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket