riklam

چه‌مچه‌ماڵ..فه‌رمانبه‌رانی شاره‌وانی و كشتوكاڵ مانده‌گرن

kurdistani 03:48 PM - 2014-09-21
ماوه‌ی سێ مانگه‌ فه‌رمانبه‌رانی شاره‌وانی مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌

ماوه‌ی سێ مانگه‌ فه‌رمانبه‌رانی شاره‌وانی مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌

له‌ به‌رامبه‌ر دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان، ئه‌مڕۆ 21-9-2014 فه‌رمانبه‌رانی هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵ و شاره‌وانی له‌ چه‌مچه‌ماڵ مانگرتنیان راگه‌یاند.

سه‌روه‌ر ساڵح سه‌رۆكی شاره‌وانی چه‌مچه‌ماڵ له‌ باره‌ی مانگرتنی فه‌رمانبه‌رانی شاره‌وانییه‌كه‌یانه‌وه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: وه‌ك ئاشكرایه‌ ماوه‌ی سێ مانگه‌ فه‌رمانبه‌رانی شاره‌وانی مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زۆری دروستكردووه‌ له‌سه‌ر بارو گوزه‌رانی فه‌رمانبه‌رانمان.

وتیشی: مووچه‌ی مانگانه‌ی فه‌رمانبه‌رانی شاره‌وانی كه‌ له‌ كارگوزاره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات تا ده‌گاته‌ ئه‌ندازیاران مووچه‌یه‌كی زۆر كه‌مه‌، ئه‌گه‌ر له‌كاتی خۆیدا ئه‌و مووچه‌یه‌ وه‌رنه‌گرن روبه‌ڕووی قه‌یرانی دارایی ده‌بنه‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌زوویی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی شاره‌وانی دابه‌شبكرێت.

ناوبراو باسی له‌وه‌شكرد كه‌ شاره‌وانی یه‌كێكه‌ له‌و فه‌رمانگانه‌ی كه‌ رۆژانه‌ خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به‌ هاووڵاتیان ده‌كات، ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی یه‌ك رۆژ فه‌رمانبه‌ره‌كانی مانبگرن و نه‌چنه‌ سه‌ر كاره‌كانیان ئه‌وا زیانێكی زۆر له‌ڕووی ژینگه‌وه‌ به‌ر هاووڵاتیان ده‌كه‌وێت.

هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌، ئه‌مڕۆ فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی چه‌مچه‌ماڵ مانیان گرت و رایانگه‌یاند ئه‌گه‌ر به‌زوویی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانیان پێنه‌درێت، ئه‌وا ئاماده‌نین بچنه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان.

PUKmedia هه‌ردی ئه‌بوبه‌كر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket