دیارده‌ی دزیكردن له حه‌ج زیادیكردوه
kurdistani 01:52 PM - 2014-09-21داوا ده‌كرێت حاجیان زیاتر ئاگاداری خۆیان بن له‌كاتی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه ئاینیه‌كانیان
به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆمه‌ڵه‌ی كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان، شێخ قاسم ره‌سوڵ به‌رزنجی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌شاری مه‌ككه له‌گه‌ڵ هه‌موو خاوه‌ن كۆمپانیاكانی حه‌جی ئه‌مساڵ كۆبۆوه‌و له‌سه‌ر رێوشوێنه‌كانی حه‌جی ئه‌مساڵ قسه‌ی كرد.
له‌به‌شێكی قسه‌كانیدا رایگه‌یاند: ئه‌مساڵ ده‌سته‌ی حه‌جی عیراق زۆر بێسه‌روبه‌ری پێوه‌دیاره‌و ته‌نانه‌ت هێشتا به‌رپرسه باڵاكانی ئه‌و ده‌سته‌یه نه‌هاتوون بۆ سعودیه تا چاره‌سه‌ری كه‌موكورتیه ئیداریه‌كانی سه‌فه‌ری حاجیانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
له‌به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌دیارده‌ی دزیكردن له‌حاجیانی هه‌رێم له‌شاری مه‌ككه كرا‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره وتی: ئه‌م دیارده‌یه ئه‌مساڵ زۆر بووه‌و جگه له‌و حاجیانه‌ی كه‌پاره‌كانیان لێ دزراوه ئێمه‌ی به‌رپرسانی حه‌جیش ئیحراج ده‌بین، چونكه ناتوانین ئه‌و پاره‌یان هه‌مووی بۆ قه‌ره‌بوو بكه‌ینه‌وه‌و داوای كرد حاجیان زیاتر ئاگاداری خۆیان بن له‌كاتی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه ئاینیه‌كانیان له‌شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كانی ناو حه‌ره‌می كه‌عبه‌ی پیرۆز‌و شوێنه گشتیه‌كانی شاری مه‌ككه.
له‌به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوا له‌حاجیانی ئه‌مساڵی هه‌رێم كرا دیاری و كه‌لوپه‌لی زۆر نه‌كڕن له‌سعودیه، چونكه ئه‌مساڵ وه‌ك ساڵانی رابردوو ئوتومبێلی بارهه‌ڵگرمان نیه كه‌له‌رێگای وشكاییه‌وه ئه‌و بڕه زۆره‌ی خورماو ئاوی زه‌مزه‌م و كه‌لوپه‌لی جۆراوجۆرمان له‌سعودیه‌وه بۆ بباته‌وه بۆ كوردستان و هه‌ر حاجیه ته‌نها رێگه‌ی پێده‌درێت جانتایه‌كی 25 كیلۆیی له‌كه‌لوپه‌ل له‌گه‌ڵ 10لیتر ئاوی زه‌مزه‌م له‌گه‌ڵ خۆی بباته‌وه‌و به‌رپرسانی حه‌ج داوایان له‌خاوه‌ن كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومره كرد حاجیه‌كانیان به‌م حاڵه‌ته ئاشنا بكه‌ن و هه‌ر كێشه‌یه‌ك له‌فڕۆكه‌خانه به‌هۆی زیادبوونی قورسایی كه‌لوپه‌لی حاجیان روبدات ئه‌وا خاوه‌ن كۆمپانیاكه به‌رپرسیار ده‌بێت و حاجیه‌كه‌ش ده‌بێت غه‌رامه بدات ئه‌گه‌رنا كه‌لوپه‌له‌كه‌ی بۆ بارناكرێت.
له‌به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ره‌خنه له‌تیمه‌كانی پشكنینی ته‌ندروستی حاجیان له‌هه‌رێمی كوردستان گیرا به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌كاتی پشكنینی حاجیاندا ته‌نها سێ كه‌سیان گێڕاوه‌ته‌وه‌و رێگه‌یان داوه به‌ده‌یان خه‌ڵكی په‌ككه‌وته‌و كه‌مئه‌ندام و نه‌خۆشی درێژخایه‌ن و نه‌خۆشی ده‌رونی له‌گه‌ڵ حاجیاندا بێنه حه‌جی ئه‌مساڵ كه‌لێره بوونه‌ته هۆی كێشه بۆ حاجیان و به‌رپرسانی حه‌ج و حه‌مله‌داره‌كان و ته‌نانه‌ت بوونه‌ته هۆی كێشه بۆ ئه‌و تیمه پزیشكیه‌ی كه‌ئێستا یاوه‌ری حاجیانن.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
01:47 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23